یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی کانوونی دووەمی 2025، جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کابینەی دەیەمی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
پێشتر میدیای فەرمی یەکێتیی رایگەیاندبوو، گفتوگۆی لایەنە تەکنیکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەنێوان یەکێتیی و پارتی بەردەوامی هەیە و ڕۆژی پێنجشەممە جارێکی دیکە لیژنە هاوبەشەکانی هەردوولا بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە.
لیژنە هاوبەشەکە ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنێتی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و پاشان رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەکێتیی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری.
پێشتریش وتەبێژی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لهئێستادا لهنێوان یهكێتیی و پارتیدا باس لههیچ پۆستێک نهكراوه، ئهوهی دهوترێت و باس له دابهشكردنی پۆستهكان دهكرێت پڕوپاگهندهیه، ئهگهر لهسهر بهرنامهی حكومهت رێكنهكهوین یهكێتیی پۆستی بۆچییه.
