دارایی عێراق: لێدوانەکەی ڕێباز حەملان سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستان نادروستە
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، لێدوانەکەی ڕێباز حەملان، یاریدەدەری وەزیری دارایی عێراق "نادروستە" و مامه‌ڵه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌مان مامه‌ڵه‌یه كه له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت، ده‌شڵێت، "هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردوە".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "لێدوانەکەی ڕێباز حەملان، یاریدەدەری وەزیری دارایی عێراق سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستان، نادروستە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، وه‌زاره‌ته‌كه "پیشه‌ییانه" مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا كردوه و هه‌مان مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی و ئه‌و رێكارانه‌ی كاری پێده‌كرێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی موچەش له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "دوبارەی دەکەینەوە و کە وەزارەتی دارایی هیچ پەیوەندییەکی بەو بابەتە نییە چونکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی كه زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر ده‌رچوه، جێبەجێ بکەین، به‌ڵام تا ئێستا هەرێم هیچ داتایەکی نەداوەتە وەزارەت سەبارەت بە خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرجەم بانکەکان".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هۆکاری دواکەوتنی موچه‌ی هەرێم بۆ جیاکردنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەیە کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بۆیە وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە و بەبێ دواکەوتن، زیاتر لە 10 ڕۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی تیمێکی فەرمانبەرانی وەزارەت لە ژمێریاری، بودجە، ڕەوانە کردوه، بۆ کارکردن لەگەڵ هەرێم بەمەبەستی وردبینی لە لیستەکان و جیاکردنەوەی ئەو کەسانەی کە ڕەوانەی خانەنشینی کراون بەپێی یاسای خانەنشینی ژمارە 26ی ساڵی 2019 وەک هەموارکراو، حیسابکردنی بڕە پارەکە لە دوایین زیادکردنی 100 هەزار دینار بۆ خانەنشینان و حیسابکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت، هەروەها لێدەرکردنی خانەنشینە کۆنەکان لەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە؛ کە ژمارەیان زیاتر لە 29 هەزار فەرمانبەرە".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕونیكردوه‌ته‌وه، "هێزی پێشمەرگە کە بەشێکە لە هێزەکانی وشکانی فیدڕاڵی، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم موچەکانیان لە پشکی هه‌رێم دەدات، ئەوەش بوەتە هۆی کورتهێنان لە موچەی فەرمانبەران، ده‌بێت پێشمه‌رگه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق موچه وه‌ربگرن".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌شڵێت، "داوا له هه‌رێم ده‌كه‌ین كه ئەو کەسانە ئاشکرا بکات کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن و یاساکانی هەرێم دەیانگرێتەوە، کۆپییەکی ئەو یاسایانەشمان ڕاده‌ست بكات بۆ ئەوەی مانگانە لە لیستەکان دورنەخرێنەوە".
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "پرسی بە نیشتیمانیکردنی موچه (ته‌وتین) زۆر پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و پشت نەبەستن بە لیستە کاغەزییەکان بۆ ئەوەی دەستبەجێ موچەکە بگاتە ده‌ستی ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە، ئەوەش مافێکە کە به‌پێی دەستور بۆ هەمو فەرمانبەرێک مسۆگەر کراوە، هه‌ربۆیه وەزارەتی دارایی فیدراڵی زیاتر لە جارێک ڕونیکردوه‌تەوە کە هۆکاری ئەم دواکەوتنە نییە، بەڵکو هەرێمە".
په‌یوه‌ست به موچه‌ی مانگی 12ی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ڵێت، "وردبینی له دروستبونی كێشه‌یه‌ك تائێستا ته‌واو نه‌بوه، كه بەهۆی ئەو هەڵانەی کە لەلایەن ئەوانەوە (وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم) كراوه، هەروەها فەرمانبەرانی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەت کار دەکەن لە هەرێم بۆ ڕاستکردنەوەی".
