سودانی فەرمانی وەبەرهێنانی گونجاوی گۆگرد و فۆسفات دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەک کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی گۆگرد و فۆسفات و فەرمانی وەبەرهێنانی گونجاو تێدا کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی کردووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە تاوتوێکردنی پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی گۆگرد و فۆسفات، بە ئامادەبوونی بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز وەزیری نەوت و بەڕێزان وەزیری دارایی و وەزیری پیشەسازی و کانزاکان و پارێزگاری بانکی ناوەندی و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی.
لە میانی دیدارەکەدا باس لە میکانیزمەکان کرا بۆ ئەوەی ئەم دۆسیە بخرێتە سەر ڕێڕەوی ڕاست، و پەرەپێدانی پیشەسازییەکانی سامانی کانزاکان، کە بە دەماری هەموو جۆرە پیشەسازییەکان دادەنرێت، و وەزیرانی نەوت و پیشەسازی و کانزاکان یەدەگی گۆگرد و فۆسفاتیان لە عێراقدا خستەڕەە.
سودانی فەرمانی کرد کار لەسەر وەبەرهێنانی باشترین لەو سامانە بکرێت، کە دەکەوێتە چوارچێوەی ئاسایشی ئابووری وڵاتەوە و دەیان ساڵە وەبەرهێنان کردن تێیدا پەکی کەوتووە، هەروەها هەوڵەکانی بەستنی ئەم کۆبوونەوەیەی بەرزنرخاند بۆ یەکخستنی بیروبۆچوونەکان بۆ زۆرکردنی داهاتی دەوڵەت و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت کار بۆ هەمەجۆرکردنی داهات و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی دەکات لەپێناو پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان لەبوار و کەرتە جیاجیاکاندا.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێنرێت بەسەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە و ئەندامێتی هەردوو بریکاری تەکنیکی وەزارەتەکانی نەوت و پیشەسازی و کانزاکان، جگە لە فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتەکانی پیشەسازی و نەوت بۆ ئەوەی لەماوەی مانگێکدا ڕاپۆرتێک پێشکەش بکەن سەبارەت بەدیدگای بەدیهێنانی باشترین وەبەرهێنان لە گۆگرد بەکوالیتی هاوڵ و فۆسفات.
