تۆمەتباری کوشتنی گەنجێکی شاری سلێمانی دەستگیركرا
بە تۆمەتی كوشتنی گەنجێک و لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن لە پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی لە ڕووداوێكدا گەنجێک بە چەقۆ كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی كوشتن – بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە لەماوەی كەمتر لە شەش سەعات تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ل، ت، ح) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406ـی لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا.
زیاتر: شەوی دوێنێ هەینی 31ـی کانوونی دووەمی 2025، لە گەڕەکی کانی با-ی شاری سلێمانی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ و ناکوکی لەنێوان دوو دراوسێی درووست دەبێت و لەئەنجامدا مێرد منداڵێکی تەمەن 16 ساڵان دەکوژرێت.
دواجار ئەمڕۆ هەینی دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوەكە، پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانباری ڕاگەیاند.
