وەزارەتی دارایی عێراق: تەیف سامی ئامادەی کۆبونەوەکان بوە لەگەڵ شاندی هەرێم
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی ئامادەی کۆبونەوەکان بوە لەگەڵ شاندی هەرێم و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەی موچەی موچەخۆران و خانەنشینان کردوە، دەشڵیت، "دوای كۆبونەوەكە تەیف سامی جەختی لەسەر پێویستیی بەستنی کۆبونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی کردەوە بۆ وردبینیکردن و دڵنیابون لە لیستەکان و تێچوی ساڵانە و مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە خێراترین کات".
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینەوەی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتییان به پێی ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ته‌یف سامی له دوای كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ شاندەكەی هەرێم به پێویستی زانیوه كۆبونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌وپه‌ڕی تواناوه وردبینی لە لیستەکان، تێچوی ساڵانە، مانگانە و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی پێویست بە خێراترین کات".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی ته‌یف سامی له به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا دره‌نگانی ئێواره له كۆبونه‌وه‌دابون به‌مه‌به‌ستی وردبینی له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به موچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی، گرێبه‌سته‌كان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست خه‌رج بكرێت.
