بارزانى پێشوازى له ده‌نگدانى په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى کرد
ئەمڕۆ دووشەممە،نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پێشوازى له ده‌نگدانى په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ن و ئومێده‌وارن ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زوترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربونى یه‌كجاریى پرسى موچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت.
نێچیرڤان بارزانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی 2025 له په‌رله‌مانی عێراق، ڕایگه‌یاند، "پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌مو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانى ده‌كه‌ن كه "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بودجه و موچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین".
نێچیرڤان بارزانى باسی له‌وه‌شكرد، په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه "هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زوترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربونى یه‌كجاریى پرسى موچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت".
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، باسی له‌وه‌كردوه، "له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین".
