وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكرد
بڕی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكرا.
پێشهوا ههورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان دەڵێت: وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق بڕی 958 ملیار دیناری خستەسەر حسابی وەزارەتی دارایی هەرێم.
وتەبێژی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان رایگهیاندوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (958,012,332,759) ملیار دیناری خستەسەر حسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ز لەزووترین کاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەکات.
لەکاتێکدا سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ، مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 دابەشنەکراوە و وتەبێژی حکومەتی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دابەشنەکردنی مووچەی مانگی 12ـی نەداوە، بەمەش مووچەی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان بۆ مانگی 12ـی 2024 پاشەکەوت دەبێتەوە.
