المطلع
عاجل

post-image

بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە دۆخی مەترسیداری مامۆستایانی مانگرتوو دەدات


14:15 كوردستان
2025-02-07
77240

ماوەی 11 ڕۆژە مامۆستایانی سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە و تەندروستی هەندێکیان خراپە و بەردەوان لە خۆپشاندان.
ئەم خۆپشاندانانە و ناڕەزایەتی کە دژی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بەهۆی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمە کە تا ئێستا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو و بەشێک لە مووچەکانی مانگی یەکی ئەمساڵ دابەش نەکردووە.
هاوکات، ماوەی 11 ڕۆژە چەندین مامۆستای ناڕازی لە پێنەدانی مووچەو شایستە داراییەکانیان لە سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە، مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، "سوورن لەسەر مانگرتن تاوەکو دەگەن بە ئامانجەکانیان".
لەلایەکی ترەوە، لە هەولێری پایتەخت، مامۆستا عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا، دوای ئەوەی داوای کردبوو خۆپشاندان لە هەولێر و دهۆک دژی حکومەتی هەرێم بەڕێوەبچێت بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان.
هەر ئەمڕۆ هەینی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرلەمانتار یوسف کیلابی و شاندێکی پەرلەمانتارانی عێراق سەردانی شاری سلێمانیان کرد و لەگەڵ مامۆستایانی مانگرتوو کۆبوویەوە و پاڵپشتی بۆیان دەربڕی.
‏د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی لە 11هەمین ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایان هۆشداری لە دۆخی تەندروستی مانگگرتووان دا و دەڵێت: "لەمڕۆوە دۆخیان پێ دەنێتە باری مەترسیدارەوە".
بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەمڕۆوە قۆناغێكی تری تەندروستی مانگرتووان دەستپێدەكات، كێشیان دادەبەزێت، هەموو ئۆرگانەكانی لەشیان روو لە لاواز بوون دەكات.
بەردەوامی لە کۆمێنتدا

لەکاتێکدا تا ئەمڕۆ هەینی 7ـی 2ـی 2025، حکومەتی کابینەی نۆیەمی ماوە بۆ درێژکراوی هەرێمی کوردستان مووچە و شایستە داراییەکانی مانگەکانی 12ـی 2024 و مووچەی بەشێک لە وەزارەت و فەرمانبەرانی مانگی 1ی 2025 دابەشنەکردووە، لەکاتێکدا ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم و وتەبێژی حکومەت وەرگرتنی بڕی 958 ملیار دینار بۆ پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی مانگی 1 لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند.

هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە مامۆستایانی سلێمانی کرد کە واز لە خۆپشاندان و مانگگرتنیان بێنن و دەڵێت: "كێشەی مووچە چارەسەرکرا"، بەڵام هیچ کردارێکی جددی لەوبارەیەوە بۆ مامۆستایانی سلێمانی و کوردستان نەکراوە و تا ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچە و شایستە داراییەکانی دوو مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
ڕۆژی سێشەممەش، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی چووە خێمەی مامۆستایان و پشتگیری بۆیان دەربڕی، هەر لە سێشەممە، ئەندامانی پەرلەمانی سەر بە جوڵانەوەی نەوەی نوێ چوونەتە خێمەی مامۆستایان بۆ دەربڕینی پاڵپشتی، بەڵام لەلایەن مامۆستایان دوورخران، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە پێشتر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە کە مامۆستایان بە دانیشتن لەگەڵ (تورکیای داگیرکەر) ناویان برد.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 114
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 2846
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 3698
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 3545
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 3496
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 2725
أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

أسعار صرف الدولار ترتفع في أسواق بغداد وأربيل

2026-08-19 11:23 4432
​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

​قاليباف من بغداد: العراق دولة مهمة بالمنطقة وزيارتنا لبحث التعاون

2026-08-19 10:01 3654
رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

رهانات تثبيت الفائدة تدعم الذهب الفوري فوق مستوى 4350 دولاراً للأونصة

2026-08-19 09:18 4239
أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

أسعار النفط تواصل الارتفاع لليوم الرابع وسط ضبابية الملاحة في هرمز

2026-08-19 09:12 4156
رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

رئيس مجلس الشورى الإيراني يصل العاصمة بغداد على رأس وفد رفيع

2026-08-19 08:41 20446
"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

"المطلع" تنشر قرارات مجلس الوزراء لجلسة الثلاثاء

2026-08-19 00:24 33762
توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

توقيف مسؤولين بوزارة النقل العراقية بقرار من القضاء

2026-08-18 22:40 21252
عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

عراقجي: لا نقبل وقف إطلاق النار بل يجب إنهاء الحرب

2026-08-18 21:45 7222
العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

العراق يستنفر أمنياً إثر كشف مخطط لاغتيال القاضي زيدان.. وإدانات واسعة

2026-08-18 21:11 6906
الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

الإعلام الأمني عن ملف حصر السلاح: لا يستهدف فصيلاً أو جهة أو مكوناً بعينه

2026-08-18 20:30 7060
أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

أسعار الدولار تغلق على ارتفاع في العراق

2026-08-18 18:03 7327
ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

ترامب: لا توجد محادثات أو مناقشات جارية أو مقررة مع إيران

2026-08-18 16:51 7004