کۆماری چین: غەززە موڵکی فەڵەستینییەکانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی فەڵەستین
وەزارەتی دەرەوەی چین جەختی لەوە کردەوە، کە غەززە موڵکی فەڵەستینییەکانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی فەڵەستین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، گوجیاکۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتویەتی: "دەبێت وڵاتانی جیهان لەکاتی پێویستدا یارمەتی غەززە بدەن نەک دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەن".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتیشی: "کەرتی غەززە وێرانکاری و دۆخی سەختی گەورەو زۆری لێکەوتووەتەوە و ئاوارەکان بەهۆی ئاگر و لێکەوتەی جەنگەوە ئازاری زۆر دەچێژن، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەتی وڵاتە زلهێزەکان دەست لەناو دەست کار بکەن بۆ دابینکردنی یارمەتی مرۆیی و بەشداریکردن لە بنیاتنانەوەی غەززە لەکاتی پێویستدا، نەک خراپترکردنی بارودۆخەکە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەشڵێت: "چین ئامادەیە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵی هاوبەش بدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی دادپەروەرانە بۆ کێشەی فەڵەستین کە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و تەواو خاوەن سەروەری لەسەر سنوورەکانی خۆی هەبێت".
