ئومێد خۆشناو: خۆپیشاندان و گردبونه‌وه به‌پێی یاسایه و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رایگەیاند، كه‌س تائێستا داوای مۆڵه‌تی لێنه‌كردون بو خۆپیشاندان،ئاماژەی بەوەکرد گردبونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به‌پێی یاسایه و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و كه‌س داوای نه‌كردوه بێت مانگرتن و خۆپیشاندان بكه‌ن، "ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش بیانه‌وێت خۆپیشاندان بكه‌ن و رێز بۆ یاسا دانه‌نێن به‌دڵنیاییه‌وه ڕوبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه".
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی خۆپیشاندانی هەندێک کەس لە هەولێر بۆ پشتگیریی لە مانگرتووانی سلێمانی، ڕایگەیاند "خۆپیشاندان، گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی دەربڕین، ڕێکاری یاسایی خۆیان هەیە. لە هەولێریش، کەس داوای مۆڵەتی نەکردووە تاوەکوو خۆپیشاندان بکەن یان مانبگرن."
ئومێد خۆشناو دەلێت "هەولێر هەمیشە میوان دۆست بووە، بەڵام تاقەتی نییە ئەمڕۆ ئەو جۆرە میوانانە وەربگرێت."
ئاماژەی بەوەشدا "ڕاستە خەڵک و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناڕازین و نکۆڵی لێ ناکرێت، بەڵام سەرچاوەی ناڕەزایەتییەکە حکوومەتی عێراقە کە چەندان ساڵە ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هەناردەکردنی نەوت ڕادەگرێت، شایستە داراییەکان دەبڕیت و بودجە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دابین ناکات لەگەڵ چەندان پێشێلکاری دیکەی دەستووری."
ئومێد خۆشناو لەبارەی سەردانی ژمارەیەک سیاسیی عێراق بۆ نێو خێوەتی مانگرتووان، وتی "باشترە ئەو لایەنە سیاسییانە، لە جیاتی ئەوەی موزایەدەی سیاسی بەسەر مانگرتووانەوە بکەن، با لە بەغدا گرفتەکانمان بۆ چارە بکەن، چونکە پشتگیرکردن لە مانگرتووان بریتییە لە چارەکردنی گرفتەکان."
ئەوەشی خستەڕوو، "هەموو خەڵک و لایەنە سیاسییەکان یەکگرتوو بن و پێکەوە پشتگیریی قەوارە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لە بەرانبەر ئەو ستەم و دژایەتییەی لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە لێی دەکرێت."
