عێراق پەرۆشی فراوانکردنی هاوکارییە ئابوورییەکانی لەگەڵ کوەیت دووپاتدەکاتەوە
عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختیکردەوە لە"پەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوەیت".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، لە بەغداد پێشوازیکرد لە حەسەن محەمەد زەمان باڵیۆزی دەوڵەتی کوەیت لە عێراق،ولە میانی دیدارەکەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵیی نێوان هەردوو وڵاتی برا تاوتوێ کران.
لەوبارەیەوە سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە و فراوانکردنی هاریکاری ئابووری، ئاماژەشیکرد بە دەرفەتی وەبەرهێنان کە لە عێراقدا زەمینەی بۆ لەبار بوە.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی هەوڵی زیاتری نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی کوەیت ئاماژەیکرد بە قووڵی پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و جەختیکردەوە لە هەوڵەکانی دەوڵەتی کوێت بۆ فراوانکردنی بواری هاریکاری دوولایەنە لە بوارە جیاوازەکاندا.
