دۆزینەوەی هەسارەیەکی نوێ کە ڕەنگە گونجاو بێت بۆ ژیان
زانایانی فەلەکناسی هەسارەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە ڕەنگە بۆ ژیانی مرۆڤ گونجاو بێت و لە داهاتوودا مرۆڤ بتوانێت کۆچی بۆ بکات، سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆردایە.
بەپێی ئەو وردەکاریانەی کە ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت کە تایبەتە بە زانست و تەکنەلۆجیا بڵاویکردووەتەوە "ڕەنگە هەسارە دەرەکییەکە کۆمەڵێک پێکهاتەی بنەڕەتی لەخۆبگرێت بۆ پاڵپشتیکردنی ژیان، هەروەها دەکەوێتە دوورییەکی نزیکتر لەوەی بیرمان لێدەکردەوە.
فەلەکناسەکان بوونی ئەو جیهانەیان پشتڕاستکردەوە کە ڕەنگە جیهانێکی گونجاو بێت لە دەوری ئەستێرەیەک کە تەنها بیست ساڵی ڕووناکی لە کۆمەڵەی خۆرەوە دوورە.
هەسارە دەرەکییەکە کە زانایان ناویان ناوە (HD 20794 d)، شەش هێندەی بارستەی زەوییە، و بە دەوری ئەستێرەیەکی هاوشێوەی خۆردا دەسوڕێتەوە لە دوورییەکی گونجاو بۆ دروستبوونی ئاوی شل لەسەر ڕووی زەوی.
زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم هەسارەیە پرسیار لەبارەی توانای میوانداریکردنی ژیانەوە دەوروژێنن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش دۆزینەوەکە سەرنجڕاکێشە، چونکە ئەوە پیشان دەدات کە ڕەنگە بارودۆخی لەبار بۆ ژیان لەوێ، لە نزیکەوە، لە خەوندا بێت.
مایکل کرێتینێر، زانای فیزیای ئەستێرەیی لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی دەڵێت: بۆ من خۆشحاڵییەکی گەورە بوو بۆ من کە توانیم بوونی هەسارەکە پشتڕاست بکەمەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: زەحمەت بوو لەو کاتەدا بە تەواوی قەناعەت پێبکرێت کە ئایا نیشانەیە ڕاستەقینە بووە یان نا. ئەوەی جێگای سەرنجە، نزیکییەکەی لە ئێمە (تەنها ٢٠ ساڵی ڕووناکی) مانای وایە کە هیوایەک هەیە کە ئەرکەکانی داهاتووی بۆشایی ئاسمان بتوانن وێنەیەکی لێ وەربگرن".
