شانەی راگەیاندنی ئەمنی: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئاگاداری رووداو و کێشەکانی جوتیارانی پارێزگای کەرکوکە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاگاداری رووداو و کێشەکانی جوتیارانی پارێزگای کەرکوکە و داوای کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو مەبەستە پێکبهێنرێت.
له راگهیندراوهكهدا ئاماژە بەوەشکراوه كه، "فەرماندەی گشتی فەرماندەیی بریکاری وەزارەتی داد ڕەوانەی پارێزگای کەرکوک بکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست سەبارەت بەو زەویانەی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان ناوچهكانی حكومهتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانە".
لە درێژەی راگهیندراوهكه هاتووە: "داوا لە هێزە ئەمنییەکانمان دەکەین، ههریهكه لە سوپا،كارمهندانانی وهزارهتی ناوخۆ، پێشمەرگە، هێزەکانی حهشدی شهعبی، دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگری، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن، خۆکۆنتڕۆڵی بەرز بکەن، ژیرانە و نیشتمانپەروەرانە مامەڵە بکەن، هەروەها دەرفەتی ئەو کەسانە پووچەڵ بکەنەوە کە لە چاوەڕوانیدان و لە ئاوە لێڵ ڕاوه ماسی بكهن هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییەکان دەکەین کە ژیر و ئارام بن، ئەولەویەت بی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان بدەن و، پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، و کاردەکەن بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە پاراستنی هەموو دەستکەوتە ئەمنییەکان و ئامانجە نیشتمانییە هاوبەشەکان بن".
