خولی ئەستێرەکانی عێراق...ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی 21 به‌دوو یاری ده‌سپێده‌كاته‌وه
یاریه‌كانی گه‌ڕی 21ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق بۆ تۆپی پێی،ئەمڕۆ سێشەممە، بە دوو یاری دەستپێدەکات
یاری یەکەمی ئەم گه‌ڕە لە نێوان هەردوو یانه‌ی كاره‌با
و یانه‌ی كه‌رخ دەبێت له یاریگای زه‌ورا ئەنجامدەدرێت،یانه‌ی كه‌رخ به‌سه‌رۆكایه‌تی راهێنه‌ری لاو ئەحمەد عەبدولجەبار له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی له ناوچه‌ی دابه‌زین.
لە بەرامبەردا یانەی كاره‌با هەوڵی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەکەمی خۆی دەدات، بە سەرپەرشتی راهێنه‌ر رازی شنێشیل ، کە دوای وەلی کەریمی دەستلەکارکێشاوە ئەرکەکەی گرتە ئەستۆ، بەمەبەستی باشترکردنی پێگەی خۆی لە ڕیزبەندی و قەرەبووکردنەوەی دۆڕاندنەکەی ئەم دواییە بەرامبەر یانەی شۆرتە و پێش ئەوەش یەکسانبوون لەگەڵ گه‌رمه و نەجەف.
لە یارییەکی تر یاریگای فەیحا میوانداری یارییەکەی نێوان یانه‌ی نەفتی بەسڕە ویانه‌ی نەفت دەکات یانه‌ی خاوەن یاریگا هیوادارە ئەو سێ خاڵە بڕفێنێتەوە و بردنەوەکانی یەک لە دوای یەک بەدەستبهێنێتەوە دوای ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە ساتەکانی كۆتاییدا بەرامبەر یانەی کەرخ لە گه‌ڕی 20 دا دۆڕا.
سەبارەت بە یانەی نەفت کە ئێستا لە ناوەڕاستی ڕیزبەندیدایە، هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی یاریه‌كه ده‌دات و گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا به‌سێ خاڵه‌وه.
