بەبەڵگە.. وەزارەتی دارایی عێراق داوای داتای موچەی فەرمانبەران و داهات نانەوتییەکان دەکات
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەرێگای نوسراوێکەوە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات داتای تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران و داهاتە نانەوتییەکان رادەستی بەغدا بکات.
سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند، وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی دووهەزار وبیست وپێنج و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ تهوتین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدڕاڵی دیاریکردوە
سۆران عومهر له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه وەزارەتی دارایی عێراق بەنوسراوی ژمارە (4246 لە 17/2/2025) پشت بەست بەنوسراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە ( 3005/251254 لە 2/2/2025) لەگەڵ لیستی موچەی مانگی شوباتی 2025 و مانگەکانی دیکە داوای بەپەلەی ژمارەی بانکیی فەرمانبەران دەکات بۆ توگین بەپێی ئەو ڕێکارانەی کە دادگای فیدراڵی دیاریکردوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، وهزارهتهكه جگە لەوە داوای داهاتی ناوخۆ دەکات و ڕازی نییە بەو 51 ملیار دینارەی کە بۆ مانگی یهكی هەرێمی كوردستان وەک داهاتی ناوخۆ گەڕاندیەوە بۆ دارایی عێراق.
لەخاڵی کۆتایی نوسراوەکەی وهزارهتی دارایی عێراقدا داوای داهاتی نەوت دەکات بخرێتە سەر ئەو هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق لەبانکی ناوەندی بەژمارە (300900) کردویەتییەوە.

