پێشبینی دەکرێت شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بگرتەوە و پلەکانی گەرما داببەزێت
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستاندا کەشى پێشبینیکراوى ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕادەگەیەنێت
بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە رۆژهەڵاتى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفرو بارانێکى کەم و لەگەڵ هەندێ لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان، لەکاتەکانى شەودا ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو.
پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لەنێوان 1-3 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ هەینی.
بۆ سبەی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لەگەل بارینی بەفر لە زۆربەى ناوچە بەرزەکانى رۆژهەڵات و باکوورى رۆژهەڵاتى هەرێم بەشێوەى پچڕ پچڕ، بەفربارین سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەگرێتەوە و بارینى بەفرێکى کەم لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر و کەرکووک.
هەروەها پلەکانی گەرما بۆ سبەی یەکشەممە نزم دەبێتەوە لەنێوان 2-4 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ شەممە.
بەشی پێشبینی لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە شارە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ شەممە بڵاوکردەوە و پێشبینی کرد لە هەولێر 6 پلەی سیلیزی بێت، سلێمانی 2 پلە، دهۆک 4 پلە، زاخۆ 5 پلەی سیلیزی، هەڵەبجە 3 پلەی سیلیزی، کەرکووک 7 پلەی سیلیزی، لە گەرمیان 7 پلەی سیلیزی.
