بە لایەنی کەم 37 کەس گیانیان لەدەستداو 6 کەسیش بێسەروشوێن بوون بەهۆی بارانی بەخوڕ لە بولیڤیا
خوان کارلۆس کالڤیمۆنتیس، جێگری وەزیری بەرگری شارستانی وڵاتی بولیڤیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بارانێکی زۆر لە بولیڤیا لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بە لایەنی کەم 37 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 6 کەسیش بێسەروشوێن بوون.
کالڤیمۆنتیس ئاماژەی بەوەدا، کە ژمارەی قوربانیانی بارانبارین لە مانگی تشرینی دووەمی 2024ەوە 16 کەس لە پارێزگای کۆچابامبا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بارانێکی بەخوڕ 379 خانووی وێران کردووە کە زۆربەیان لە پارێزگای لاپاز بوون و 319 خانوو وێران بوون، جگە لە 35 خانوو لە کۆچابامبا، 20 خانوو لە بێنی و 5 خانوو لە پۆتۆسی.
کالڤیمۆنتیس جەختی لەوە کردەوە کە مەترسییەکانی کەشوهەوای سەخت لە چەند ناوچەیەکی بولیڤیا بەردەوامن لەوانە لاپاز، کۆچابامبا، تاریگا، پاندۆ، بێنی و پۆتۆسی.
یەکەم حاڵەتی لەناکاو لە وەرزی باران بارین لە شاری لاپاز بوو، کاتێک بارانێکی بەخوڕ بووە هۆی داڕمانی زەوی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی باجۆ لیۆگیتا، کە بەوهۆیەوە زیاتر لە 40 کەس لەژێر خاکدا نوقمبوون.
