ئیسرائیل پێشنیازی ئەمریکای قبۆڵکرد لەبارەی ئاگربەستی مانگی ڕەمەزان
پاش ئەوەی ئەمەریکا پێشنیازی بۆ ئیسرائیل کرد کە لەمانگی ڕەمەزاندا ئاگربەست ڕابگەیەنێت و ئەویش پەسەندی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "تەلئەڤیڤ بە پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕازی بووە، بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە مانگی ڕەمەزان و جەژندا."
ئەم ڕاگەیاندنەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، دوای ڕاوێژی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە هات، کە ناتانیاهۆ لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ وەزیرە باڵاکانی حکوومەتەکەی و سەرکردەکانی هێزە ئەمنییەکان و تیمی دانوستانکار کردوویەتی.
لای خۆشیەوە حەماس ئەم پێشنیازەی ڕەتکردەوە و داوای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکات، کە بە واتای کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە دێت، بزووتنەوەکە پێشنیازەکەی ئەمەریکای بە خۆ سزینەوەی ئیسرائیل لەو ڕێککەوتنانە وەسف کرد. کە ئیمزای لەسەر کراوە.
