وەزیری دەرەوە گەیشتە قاهیرە
ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی، گەیشتە قاهیرە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە: "فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی گەیشتە قاهیرە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کۆبوونەوەکە وەک ئامادەکارییەک بۆ لوتکەی بەپەلەی عەرەبی دێت کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٤ی ئازار لە قاهیرە بەڕێوەبچێت و تیایدا شاندی عێراقی بە سەرۆکایەتیی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت".
ناوبراو زیادی کرد: لە لوتکەی نائاساییدا بارودۆخی فەلەستین بە گشتی تاوتوێ دەکرێت، بە گرنگیدانێکی تایبەت بە پڕۆژەی ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، هەروەها کاردانەوەی جددی کە ئەم پڕۆژەیە ڕەنگە لەسەر تەواوی دۆزی فەڵەستین هەیبێ.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، “ئەم لوتکەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی عەرەبدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پشتیوانی لە مافەکانی فەڵەستین”.
