ڕێژەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە مانگی ڕەمەزان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت و بەهەدەر دەچێت
ڕێژەی بەفیڕۆدانی خۆراک لە مانگی ڕەمەزان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەبێت و نزیکەی لە سەدا 30ـی خۆراکی کوڵاو و ئامادەکراوە کە دەکاتە سێیەکی خۆراکی ژەمێک بەفیڕۆ دەچێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بڕی بەفیڕۆدانی خۆراک لە جیهاندا ساڵانە دەگاتە 1.3 ملیار تەن و زیانی ئابووری بە 900 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، کە ئەو بڕە خۆراکە بەسە بۆ تێرکردنی 2 ملیار کەس.
هەروەها ئەو بڕە خۆراکە بەهدر چووە کە دەبێتە پاشەڕۆ دەبێتە هۆکاری زیاتر پیسبوونی ژینگە، کە پێویستیی بە بڕێکی زۆر لە ئاو و وزە بۆ لەناوبردنی.
لە مانگی ڕەمەزاندا بەفیڕۆدانی خۆراک بە بەراورد بە مانگەکانی تری ساڵ بەرێژەی 50% زیادیکردووە.
پسپۆڕی خۆراک ریم بنی عودە پێشنیاری کەمکردنەوەی پاشماوەکانی خۆراک دەکات بە ئامادەکردنی خواردن بەپێی پێویست، هەروەها دووبارە بەکارهێنانی پاشماوەکان بە ژەمی نوێ، بەکارهێنانی قوتوی دووبارە بەکارهێنانەوە و گۆڕینی توێکڵەکان بۆ پەینی ماڵەوە بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی ژینگە.
