سودانی ڕێنوێنی دۆزینەوە میکانیزمێک بۆ نۆژەنکردنەوەی هەردوو دەروازەی مونزرییە و مەندەلی دەدات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ڕێنوێنیدا بە دۆزینەوە میکانیزمێک بۆ نۆژەنکردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووریی مونزرییە و مەندەلی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی کرد لە پارێزگاری دیالە عەدنان محەمەد شەمەری.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری مونزرییە و مەندەلی کرا، لەچوارچێوەی ڕاسپاردەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، سودانی فەرمانی کرد میکانیزمێک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان جێبەجێکردنی ئەم دوو پڕۆژەیە لەئەستۆبگرێت، هەروەها پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی ژێرخان و ڕێژەی تەواوکردنیان و تێپەڕاندنی بەسەر هەر ئاستەنگێک لەبەردەم تەواوبوونیان کرا، بەپێی خشتەی پلان بۆ داڕێژراو.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کردەوە لە پارێزگاکان، ئەمەش بەپێی ئەولەویاتی حکومەت لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری و بە ئامانجی بەدیهێنانی ژیانێکی گەشەپێدانی گشتگیر کە خواستەکانی خەڵکی پارێزگاکە بەدەست بهێنێت.
