لەهەولێر دو كەس دەستگیركران كە بەناوی كرێكاری شارەوانیەوە جەژنانەیان لە خەڵك وەرگرتوە
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوه، دو تۆمەتباریان بە "تۆمەتی فێڵکردن" دەستگیركردوە كە وەکو کارمەندی شارەوانی لە قەزای عەینکاوە خۆیان ناساندوە هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای ههولێر، ئەمشەو لە ڕایگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دو تۆمەتباریان بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیر کرد كە وەکو کارمەندی شارەوانی خۆیان ناساندووە لە قەزای عەینکاوە، کە هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە کە فێڵیان لە چەندین ماڵ کردبو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی کە پۆلیس ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە ئەو دو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەولێر، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوه، تۆمەتباران دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە .
