لە شاری هەولێر هەڵمەتی "نا بۆ بەفێرۆدانی ئاو" بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر هەڵمەتی نا بۆ بەفێرۆدانی ئاو بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە، بەئامادەبوونی ئاری ئەحمەد، بەرێوبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و بەرێوبەری ئاودێری و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و بەرێوەبەری ئاوی ژێر زەوی و بەرێوبەری بەنداوەکان و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرو ژمارەیەک له چالاكوانان، کۆمەڵەی پاراستنی ئاو بە هاوکاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، ههڵمهتێكی تایبەتی لە رۆژی جیهانی ئاو لەژێر دروشمی نا بۆ بەفیرۆدانی ئاو رێکخست.
پارێزگاری هەولێر، لە مەراسیمەکەدا جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو کردەوەو رایگهیاند، كهوا لەئێستادا قەیرانی کەمی ئاو هەموو عێراقی گرتۆتەوە، بۆیە ئەگەر ئاو بە شێوەیەکی ڕۆشنبیرانە و بە گوێرەی رێنماییەکان بەکار نەهێنرێ، ئهوه كێشهكانی ئاو زیاتر دهبن، داواشی کرد ئاوی پاکی خواردنەوە بە پێی پێویست بەکار بهێنرێ، چونکە ئاو سەرچاوەی ژیانە، بریاریشه ئهم ههڵمهته له قوتابخانهكان وهک رێنمایی بهردهوام بێت.
