المطلع
عاجل

post-image

سودانی: عێراق دەچێتە قۆناغێکی نوێی گۆڕانکاری گەورە لە خزمەتگوزاری و ئابووریدا


18:17 عێراق
2025-03-28
118706

ئەمڕۆ هەینی ، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ،چارەسەری جددی بۆ قەیرانی کارەبا خستەڕوو، هاوکات ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی گرنگی گرتووەتەبەر بۆ چاکسازی لە کۆمپانیا حکومییەکان و کەرتی بانکی، بەمەبەستی زیادکردنی داهاتی نا نەوتی.
محەممەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەی کارەکانی بەرنامەی حکومەتە، و بەپێی دیدگایەکی پلان بۆ داڕێژراو و پێویستی هەر پارێزگارێک بۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری هاتوون، ئێمە خزمەتگوزارییەکانمان بە پێی سێ ئاست جێبەجێکرد: هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری، تەواوکردنی پڕۆژەی وەستاو، و دەستپێکردنی پڕۆژەی نوێ”. ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتەکەمان توانی پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە زۆرێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەدەستبهێنێت، هەروەها لە چەند بوارێکدا دەستکەوتمان هەیە، نەک تەنها لە بواری چارەسەرکردنی قەرەباڵغییەکان، بەڵکو دەستکەوت بۆ پڕۆژە گرنگەکانیش لە کەرتی نەوت و پیشەسازیدا”.
ناوبراو ڕایگەیاند، "ئێمە ڕێوشوێنی گرنگمان گرتووەتەبەر بۆ چاکسازی لە کۆمپانیا حکومییەکان و کەرتی بانکی، بۆ زیادکردنی داهاتی نا نەوتی."سودانی ڕوونیشیکردەوە، "سیستەمی بانکی عێراق بەشێوەیەکی شەفاف بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات، ئێمە کۆنتڕۆڵی فرۆشتنی دۆلارمان کردووە، هەروەها گواستنەوەی دارایی لەڕێگەی ڕێکار و پڕۆسەی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت. گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان کردووە بۆ چاکسازی لەکەرتی بانکی ئەهلیدا، هاوکات گەیشتوینەتە قۆناغە کۆتاییەکانی دامەزراندنی  بانکی ڕافیدەینی یەکەم و پەرەپێدانی سیستەمی بانکی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە هێزەکانی حەشدی شەعبی نییە، کە دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمییە. پڕۆژە یاساکەی پێکهاتە و پەیکەربەندی و ئاستی سەرکردایەتیکردنی ڕێکخراوەکە بەڕێوەدەبات و دوای لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە. زۆر گرنگە یاساکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و خانەنشینی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی پەسەندبکرێن، بۆ ئەوەی مافەکانی ئەندامەکانی زامن بکرێت، کە بەشێکی بچووکە لە قوربانیدانەکانیان".
سودانی جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ لایەنێک بۆی نییە هەژموون بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، هەروەها بڕیارەکەی سەبارەت بە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی بڕیارێکی نیشتمانییە. جەختمان لە پاراستنی کەمینەکان لە سووریا و کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی تیرۆریستی کردەوە، کە ئەمەش مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دروست دەکات". ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە سوریا لەلایەن عێراقەوە بەگوێرەی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکە دەربڕدراوە، ئێمەش لەگەڵ تورکیە، سوریا، ئوردن و لوبنان کۆبوونەوە ئەنجامدەدەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

بقائي: الضغوط الأمريكية لن تغيّر حقيقة الجوار الدائم بين العراق وإيران

بقائي: الضغوط الأمريكية لن تغيّر حقيقة الجوار الدائم بين العراق وإيران

2026-11-09 11:13 1298
الدولار يشهد استقراراً في بغداد وارتفاعاً طفيفاً في أسواق أربيل

الدولار يشهد استقراراً في بغداد وارتفاعاً طفيفاً في أسواق أربيل

2026-11-09 10:58 1824
العراق يصدر خمسمئة طن من القشور الصابونية إلى الأردن

العراق يصدر خمسمئة طن من القشور الصابونية إلى الأردن

2026-11-09 10:05 2200
ترامب: الدول التي حميناها ستسدد لنا كافة تكاليف الحرب على إيران

ترامب: الدول التي حميناها ستسدد لنا كافة تكاليف الحرب على إيران

2026-11-09 09:44 2141
الرافدين يفتح التقديم على وجبة سلف إلكترونية جديدة لعدة فئات

الرافدين يفتح التقديم على وجبة سلف إلكترونية جديدة لعدة فئات

2026-11-09 09:32 3608
بمشاركة مئتي دولة… انطلاق كوب31 بتركيا محاطة بتحديات العالم

بمشاركة مئتي دولة… انطلاق كوب31 بتركيا محاطة بتحديات العالم

2026-11-09 09:26 3309
أسعار النفط تتراجع عالمياً مع استبعاد ترامب شن هجمات على إيران

أسعار النفط تتراجع عالمياً مع استبعاد ترامب شن هجمات على إيران

2026-11-09 08:33 2367
مانشستر يونايتد يواصل سلسلة سلبية تاريخية في البريميرليغ

مانشستر يونايتد يواصل سلسلة سلبية تاريخية في البريميرليغ

2026-11-09 09:09 2607
4 قتلى وقرابة تسعين مصاباً بتصادم قطارين بمحافظة الجيزة المصرية

4 قتلى وقرابة تسعين مصاباً بتصادم قطارين بمحافظة الجيزة المصرية

2026-11-09 00:16 5069
التعادل الرباعي الإيجابي يحسم واقعة مانشستر يونايتد وأستون فيلا في البريميرليغ

التعادل الرباعي الإيجابي يحسم واقعة مانشستر يونايتد وأستون فيلا في البريميرليغ

2026-11-08 21:56 5479
عراقجي لواشنطن: استجيبوا لمطالبنا وأنهو جميع الحروب وسترون النتائج

عراقجي لواشنطن: استجيبوا لمطالبنا وأنهو جميع الحروب وسترون النتائج

2026-11-08 21:01 5108
ترامب: من المستبعد العودة للحرب مع إيران مع استمرار المفاوضات الجيدة

ترامب: من المستبعد العودة للحرب مع إيران مع استمرار المفاوضات الجيدة

2026-11-08 21:39 5229
ترامب: نتائج الانتخابات الأخيرة أعادت أميركا خطوة عملاقة للوراء

ترامب: نتائج الانتخابات الأخيرة أعادت أميركا خطوة عملاقة للوراء

2026-11-08 20:01 4365
شركة كي تعلن تخفيض عمولة استخدام بطاقاتها بالمشتريات والحركات الدولية

شركة كي تعلن تخفيض عمولة استخدام بطاقاتها بالمشتريات والحركات الدولية

2026-11-08 21:27 5627
الزيدي يوجه بصرف مستحقات الشركة الصينية المنفذة لمحطة الأنبار المركبة

الزيدي يوجه بصرف مستحقات الشركة الصينية المنفذة لمحطة الأنبار المركبة

2026-11-08 18:01 5512
انطلاق أعمال اللجنة الخدمية الخاصة بالنهوض بواقع مدينة الصدر الثانية

انطلاق أعمال اللجنة الخدمية الخاصة بالنهوض بواقع مدينة الصدر الثانية

2026-11-08 21:09 9529
العراق وتركيا يتفقان على التسليم التدريجي لمعسكر بعشيقة لسلطات بغداد

العراق وتركيا يتفقان على التسليم التدريجي لمعسكر بعشيقة لسلطات بغداد

2026-11-08 20:31 5802
توجيه بزيادة حصة الأنبار من الكهرباء وتأجيل استيفاء قروض سابقة

توجيه بزيادة حصة الأنبار من الكهرباء وتأجيل استيفاء قروض سابقة

2026-11-08 17:37 5817