سوپای پاسداران: ئەمریكا هێرشبكاتە سەرمان گەروی هورمز دادەخەین
عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەیان ئەوا گەروی هورمز دادەخەن و چاوپۆشی لە هیچ هێرشێك ناكەن، دەشڵێت، "هیچ دانوستانێک سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییەکانمان ناكەین".
عەلی رەزا تەنگسیری، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین لە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگرەوە ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا و یان هەر وڵاتێكی هێرش بكاتە سەرمان ئەوا گەروی هورمز دادەخەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیاری داخستنی گەروەكە لەلایەن فەرماندە باڵاکانی وڵاتەكەمانەوە دەدرێت، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەش بەرپرسیارێتی منە".
ئەو بەرپرسەی سوپای ئێرانی وتیشی، چاوپۆشی ناكەن لە هیچ هێرشێک بكرێتەسەریان، هیچ کەسێک ناتوانێت لێیان بدات و دەربازبێت، تەنانەت ئەگەر ناچاریش بن بەدوایەوەبن بۆ کەنداوی مەکسیک، ئەوا ئەو کارە دەکەن.
ئەوەشیخستەڕو، ئێران ناچێتە ناو هیچ دانوستانێکەوە سەبارەت بە بەرنامەی موشەکییەکەی یان تواناکانی بەرەی مقاوەمە و ئەم پرسانە بۆ گفتوگۆ نین.
