خامنەیی هۆشداری دەدات لە هەوڵەکانی ناسەقامگیری ئێران و جەخت دەکاتەوە: بنبڕکردنی ئیسرائیل پێویستە
عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ،ئەمڕۆ دووشەممە جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید لە غەززە و زلهێزەکانی ڕۆژئاوای بە هاوبەشی و بێدەنگی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی ئەم دواییە کە گیانی ٢٠ هەزار منداڵی لێ کەوتەوە تۆمەتبار کرد.
خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە: “ئیسرائیل وەک بریکاری کۆلۆنیالیزمی ڕۆژئاوا مامەڵە دەکات، ئاژاوە و کاولکاری بڵاودەکاتەوە، تاوان لە غەززە ئەنجام دەدات و تەنانەت ڕەنگە هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دیکە”، ئاماژەی بەوەشکرد: “هێزە داگیرکەرەکان پێشتر دەستوەردانیان لە خاکی سوریادا کردووە”.
..
باسی لەوەشکرد: تیرۆر بە تاوان هەژمار دەکرێت، بەڵام کاتێک لە لایەن قەوارەی زایۆنیەوە پراکتیزە دەکرێت، بۆ ئەمریکا و زلهێزە هەژموونەکان ڕێگەپێدراو دەبێت.
خامنەیی هۆشداری دا لە هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیری ئێران و جەختی کرد کە گەلی ئێران "بە توندی وەڵامی هەر هەوڵێک دەداتەوە بۆ وروژاندنی ململانێ، وەک چۆن لە ڕابردوودا کردیان".
لە کۆتاییدا وتی: بنبڕکردنی قەوارەی زایۆنی ئەرکێکی ئایینی و ئەخلاقییە و هەمووان دەبێ بەرپرسیارێتی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم قەوارە گەندەڵ و قۆرخکارە هەڵبگرن.
