وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌بو حه‌نیفه: بینینی مانگی هیلالی ڕۆژی شه‌ممه ڕون نه‌بوه‌ته‌وه
حه‌سه‌ن ته‌ها زانای باڵای ئه‌نجومه‌نی فیقهی عێراق و وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌بوحه‌نیفه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه دوپاتیكرده‌وه، بینینی مانگی هیلالی ڕۆژی شه‌ممه ڕون نه‌بوه‌ته‌وه و راشیگه‌یاند,, هیچ شتێكی دوفاقی له ئاییندا نییه".
حه‌سه‌ن ته‌ها له وتاری ئه‌مڕۆی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا رایگه‌یاند، "ره‌نگه نه‌زانی و سه‌رسه‌ختی و بێبایه‌خیكردن به ده‌رئه‌نجامه‌كان پاڵ به هه‌ندێكه‌وه بنێت بۆ قوڵبونه‌وه له پرسه ناجه‌وهه‌ریه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی تێكچون و زیان ته‌نانه‌ت له عیباده‌تیشدا".
وتیشی، "ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی تێكداوه و سه‌رلێشێواوی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نێكی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات بوه له بابه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه وایكردوه بابه‌ته‌كه وا ده‌ربكه‌وێت وه‌ك پرسێكی سیاسییه نه‌ك پرسێكی ئایینی".
ڕونیشیكرده‌وه، "بینینی مانگی هیلالی ڕۆژی شه‌ممه ڕون نه‌بوه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه هیچ هه‌واڵێكی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی نه‌گه‌یشتوه‌ته به‌غدا و له‌و كاته‌دا كه‌س مانگی هیلالی نه‌بینیوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داب و نه‌ریتی لیژنه‌ی بینینی مانگ له به‌غدا دوای خۆرئاوابون تا نوێژی عه‌سر چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجاریش له كاتی نوێژی ته‌راویحدا هه‌واڵ له ناوچه دوره‌كانه‌وه ده‌گات، ته‌كبیریش له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ڕویدا كرده‌وه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی بو، په‌له‌ش كرا له راگه‌یاندنه‌كه‌دا".
حه‌سه‌ن ته‌ها ڕه‌خنه‌ی له ئیداره‌ی دیوانی وه‌قفی سوننی گرت و وتی، "ئه‌نجامدانی كاره‌كانی وه‌قفی سوننی له ئاستی پێویستدا نه‌بوه، ده‌ستوه‌ردانی له بابه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیداریی خۆیدا كردوه و نه‌یتوانیوه وردبینی، بێلایه‌نی نیشان بدات، ئه‌مه‌ش بوه هۆی دروستبونی كه‌شێكی پشێوی".
