المطلع
عاجل

post-image

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی بەرێوەچوونی پلانی ڕۆژانی جەژنەوە بڵاوکردەوە ‏


16:01 كوردستان
2025-04-02
62437

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆمێد خۆشناو پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بەڕێوەچوونی پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوشکرد، پلانەکە وەکوخۆی و بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.
‏
‏پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لەلایەن لیژنەى ئەمنى پارێزگای هەولێر، بە مەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایش شار و سەر و ماڵ و سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان ئامادەکاری بۆ کرابوو، پلانەکە وەکوخۆی و بە سەرکەوتووی وبێگرفت جێبەجێ کرا.
‏
‏ئاماژەی بەوەش داوە، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیاران و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ، لە سنووری پارێزگاکەمان بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:-
‏
‏
‏سەبارەت بەپلانی گەشتوگوزار، بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێ کران، لەوانەش دانانی لیژنەی تایبەت بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاریی پێویست بۆ گەشتیاران لە بازگەکان و دابەشکردنی ژمارەی تەلەفۆنی لیژنەکان بەسەر گرووپە گەشتیارییەکان و گەشتیاران بۆ ئەوەی ھاوکاربن بۆ چارەسەرکردنی هەر ڕووداوێك یان گیروگرفتێك. هەروەها پێکھێنانی لێژنەی تایبەت بۆ بەدواداچوون لە ڕەوشی گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان بە مەبەستی دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەواو بە گەشتیاران لە بنکە گەشتیارییەکان. ژمارەی ئەو گەشیارانەشی تەنها لە ڕۆژانی پشووی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە بریتی بووە لە ( 76 هەزار و 654 ) گەشتیار.
‏
‏بەپێی ئەو پلان و ئامادەکاریانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داڕێژرابوو، وەکو خۆی و بەبێ هیچ گرفتێک جێبەجێ کران و بۆ هەرحاڵەتێکی  پێویستیش، سەرجەم هێزەکانی ئاسایش لە ئەرک دابوون.
‏
‏
‏سەرجەم هێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە هەموو بەش و هۆبەکان لە هەرسێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەئامادەباشی تەواودابوونە و پلانەکان وەک چۆن داڕێژرابوون تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێ کراون، ئاماری تاوانەکان لە ڕۆژانی جەژن بەمشێوەیەی بوو، ( 28 ) تاوان تۆمار کراوە، ( 28 ) تاوان ئاشکرا کراوە.
‏
‏
‏سەبارەت بەپلانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەکو خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێ کران، بەڵام بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێران بەڕێنمایی و یاساکانی هاتووچۆ و لێخوڕینی خێرا، ( 4 ) ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویان دا و بە داخەوە لە ئەنجامدا ( 12 ) کەس بریندار بوون. 
‏
‏
‏تەواوی بنکەکانی بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژنی  ڕەمەزانی پیرۆز لە ئەرکدا بوون، لەوماویەشدا ( 9 ) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، سەرجەم حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکانیش لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ کراون و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتۆتەوە.
‏
‏
‏لە سێ ڕۆژی جەژن تەواوى تیمە تەندروستیەکان و نەخۆشخانەکان لە ئەرک دابوونە، لەو ماوەیەشدا ( 5 هەزار و 874 ) هاوڵاتی  سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، (119 ) منداڵ لە دایک بووە ( 71 کوڕ ) و ( 48 کچ )، ( 669 ) نەشتەرگەرى جۆراو جۆر ئەنجام دراوە لەگەڵ ( 620 ) حاڵەتى شوشتنی گورچیلە، ( 159 ) نەخۆش لە نەخۆشخانەی نانەکەلی چارەسەریان وەرگرتووە و ( 520 ) نەخۆشیش لە سەنتەری ئاوات چارەسەری تیشکیان وەرگرتووە. 
‏
‏
‏سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و تیمەکانی شارەوانی، لە ڕۆژانی جەژن لە ئەرکدا بوونە و لەو ڕۆژانەشدا ( 6 هەزار و 956 ) تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆکراوەتەوە و لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە شاراونەتەوە.
‏
‏دەستخۆشیی لە یەکە کارگێڕی و ئیدارییەکان و هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر و تیمەکانی شارەوانی و ژینەگەپارێزان لە سەرجەم قەزا و ناحییەکان دەکەین، کە لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو وێڕاى پشووى فەرمانگەکانیان لە ئەرکدا بوون، جارێکی تر وەکو پارێزگاى هەولێر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی هەولێری پایتەخت دڵنییا دەکەینەوە وەک هەمیشە لە خزمەتی ئێوەدا دەبین بۆ دەستەبەرکردن و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و بە هەموو توانایەکمانەوە بە پشت بەستن بەتوانا و چاووکراوەیی هێزە ئەمنیەکان، شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 1598
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2728
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 4102
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 3325
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3880
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4572
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3496
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4393
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 4002
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4466
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4517
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4735
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5255
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4288
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5961
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8117
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 6075
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7220