سەرۆکایەتی هەرێم سەرکۆنەی هێرشی سەر ئاهەنگ گێڕانی جەژنی ئەکیتۆ لە دهۆک دەکات
ڕاگەیێندراوێک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە هێرشکردنەسەر ئاهەنگ گێڕانی جەژنی ئەکیتۆ، لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و هێرشه تاوانكارييه ده‌كات كه دوێنێ له ڕووداوێكى نامۆدا له دهۆك، كۆمه‌ڵێك له جه‌ژنگێڕانى ئه‌كيتۆ له هاووڵاتييانى مه‌سيحيمان تيايدا به ئامانج گيران و بووه هۆى برينداربوونى دوو كه‌س.
له‌كاتێكدا به توندى ئه‌و تاوانه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين، هه‌موو كوردستانييان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به نیشتمانی پێكه‌وه‌ژيان و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هیچ شێوه‌يه‌ک ڕێگه به تێكدانى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى نادرێت، تاوانكاريش به سزاى ياساييى خۆى ده‌گات.
