ڕێبەر ئەحمەد: لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان کاردەکەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە سنووربڕەکان
وهزیری ناوخۆی حکوومەتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان کاردەکەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە سنووربڕەکان.
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس رایگەیاند: "لە لووتکەی ئاسایشیی سنوورەکان لە لەندەن پابەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم بە رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ وڵاتانی بەشداربووی لووتکەکە دووپات کردەوە".
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتوویهتی: "لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان کاردەکەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە سنووربڕەکان."
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی دوو رۆژی لووتکەی ئاسایشیی سنوورەکان دەرفەتی ئەوەی ھەبووە لەگەڵ چەندین ھاوتای خۆی لە وڵاتانی ئەوروپی کۆ ببێتەوە و باسیان له پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان و ھەماھەنگی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و بههێزكردنی ئاسایشیی سنوورەکانیان کردووە.
