هیام یاسری: تیک تۆک زیانی زۆری به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی گه‌یاندووه
هیام ئه‌لیاسری وه‌زیری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ،رایگەیاند تیک تۆک زیانی زۆری به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی گه‌یاندووه"وتيشى: لەهەوڵی ڕاگرتنی ئه‌پی (تیك تۆك)ین له ته‌واوی عێراقدا.
یاسری به ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی ڕاگه‌یاند ، كاری له‌پیشینه‌یان له ئێستادا ڕاگرتنی ئه‌پلیكه‌یشنی تیك تۆكه .
وتیشی ، یه‌كێك له‌و پرۆژانه‌ی كه به ڕژدی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ڕاگرتنی ئه‌پی (تیك تۆكه) له ته‌واوی عێراقدا ،چونكه زیانی زۆری به ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی گه‌یاندووه .
وه‌زیری گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پرۆژه‌یه‌كیان ناردووه بۆ په‌رله‌مانی عێراق تا له‌وێ به شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بریار له قه‌ده‌غه‌كردنی بدرێت وه ئه‌وانیش وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بریاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن .
ڕاشیگه‌یاندووه ، پرۆژه‌كه تا ئیستا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی عێراق و چاوه‌روانین له داهاتوویه‌كی نزیكدا بریاری له‌باره‌وه بدریت .
ئاماژەی بەوەکرد، تیك تۆك بۆته هۆكاری ترازانی خێزانی عێراقی و تووندوتیژییه‌كانی له‌نێوان تاكه‌كان له خێزان و كۆمه‌ڵگه زیاد كردووه و كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه .
