چامپیۆنز لیگ.. پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا
لە چامپیۆنز لیگ پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەستۆن ڤێلا هێنا.
لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ، پاریس سان جێرمان و ئەستۆن ڤێلا لە باخچەی شازادەکان بەیەکگەیشتن.
تایمی یەکەم، دوور لە چاوەڕوانییەکان ئەستۆن ڤێلا دەستی خۆی پێشخست و لە خولەکی 35 رۆجێرس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام چوار خولەک دواتر دۆوی بە لێدانێکی نایاب ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک، تایمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، پاریس کۆنترۆڵی یاریگای کرد و دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 49 و سێ خولەکی کۆتایی کاتی زیادکراو لە رێگەی کڤارا و مێندێس تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی تیپەکەی ئینریکی کۆتای هات، یاریی داهاتووش لە یاریگای ڤێلا پارکی تایبەت بە ئەستۆن ڤێلا ئەنجام دەدرێت، تیایدا براوەی گەیشتوو بە قۆناغی پێش کۆتایی دیاریی دەکات.
