مالیکی: جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هۆشدارییه‌كی له‌باره‌ی ئیستغلالكردنی خۆپیشاندانه‌كانی مامۆستایان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
نوری مالیكی له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس وتی، "ئێمه هاوسۆزی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی په‌روه‌رده‌كاران، فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاری، كرێكاران و چالاكوانانی مافی مرۆڤ وه‌ستاوین بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی موچه‌كانیان، هه‌روه‌ها داوای چاكسازییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه و ناوه‌ندیانه له پێوه‌ره‌كانی موچه‌دا ده‌كه‌ین كه تواناكانی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رچاو بگیرێت".
وتیشی، "جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتیخوازانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، په‌یامه‌كه‌ش گه‌یشته ده‌ستمان، ترسیشمان هه‌یه خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌لاڕێدابردن و بقۆزرێنه‌وه كه ئه‌جێندای نه‌رێنییان هه‌یه".
