موتەڵع وردەکاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی بەسەرۆکایەتی ئەلسودانی بڵاودەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی کرد کە تێیدا میکانیزمی گەشەپێدانی پیشەسازی نیشتمانی تاوتوێکرا، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی کۆبوونەوەی پێشوو.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،لە میانی دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی ڕاسپارد دەستبکەن بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارەکانی یەکخستنەوە و خستنەڕووی ڕاسپاردەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی پڕۆژە پیشەسازییە هاوبەشەکان.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتدا بۆ پاراستنی ژینگە، کۆبوونەوەکە پێشکەشکردنی پلانێکی وەزارەتی نەوتی پەسەند کرد بۆ ئامادەکردنی گازی شل بۆ کارگەکانی خشت، لەبری بەکارهێنانی سووتەمەنی نەوتی ڕەش، لە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (24547) ی ساڵی 2024 تایبەت بە ئەم بابەتە.
هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە سەرجەم پارێزگاکان لەماوەی 90 ڕۆژدا 1000 دۆنم ئامادە و تەرخان بکەن بۆ دامەزراندنی پڕۆژە پیشەسازییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازییەوەکانەوە دیاری کراوە، جا چ بە یەک پارچە بێت یان دابەشکراو بێت و لە ماوەی 90 ڕۆژدا.
لەچوارچێوەی ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میکانیزمەکانی هاوردەکردن و هەناردەکردن، لە کۆبوونەوەکەدا تۆمارکردنی بەرهەمە هاوردەکراوەکان و هێماکانیان لەلای لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراقەوە پەسەند کرا، بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرهەمە هاوردەکراوەکان لەگەڵ ستانداردە پەسەندکراوەکاندا دەگونجێت، هەروەها کەمکردنەوەی هاتنە ناوەوەی کاڵای ساختە و نەگونجاو و بەهێزکردنی چاودێری و کۆنتڕۆڵکردنی کاڵا هاوردەکراوەکان لەپێناو پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بە ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە بڕیاردرا (دەزگای ناوەندی ستانداردکردن و کۆنتڕۆڵی کوالیتی و بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ڕێکخراو) بەرپرپسیارێتی چاودێریکردنی بەرهەمە عێراقییەکان و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی ساختەکاری پیشەسازی یان دەستکاریکردنی تایبەتمەندییەکان و ڕێگریکردن لە بازاڕکردنی بەرهەمە ناگونجاوەکان و کاڵای قاچاخ بسپێردرێت، جگە لە پەسەندکردنی میکانیزمی ڕێکخستنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی کارگەی قیر ئۆکسجین کراو و لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو ڕەشنووسی ڕێککەوتننامانەی لەگەڵ وڵاتانی تر پێشکەش دەکرێن هیچ لێخۆشبوونێکی باج و گومرگی لەخۆ ناگرێت بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.
بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی سیستەمی وزەی کارەبایی، میکانیزمی بەستنەوەی پرۆژەکانی وزەی خۆری سەر بە دامەزراوە پیشەسازییەکانی کەرتی تایبەت بە تۆڕی کارەبای نیشتمانی پەسەند کرا، کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەر سیستەمی کارەبایی و ئەژمارکردنی زیادەی وزەی کارەبایی بەرهەمهێنراو لە سیستەمەکانی خۆر بەرامبەر بەکاربردنی پیشەسازی بەپێی میکانیزمی پاککردنەوەی ڕوون.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ درا لەسەر زیادکردنی ڕاوێژکاری پیشەسازی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت لە ئەندامێتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری و قەدەغەکردنی هەناردەکردنی پاشماوەکانی کاغەز و مقەبا و گرتنەوەی ناوچەی پیشەسازی عوێریج بە خزمەتگوزارییەکانی ژێرخان (ئاو، ئاوەڕۆ و کاشیکاری).
