المطلع
عاجل

post-image

شاخەوان عەبدوڵلا: ئەرکی پەرلەمانی عێراقە قەرەبووی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە ‏


13:11 كوردستان
2025-04-14
66518

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە،کە  ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی پەرلەمانی عێراقە قەرەبووی زیانلێکەوتوو و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە.
‏
‏ئەمڕۆ دووشەممە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان یادی 37ـەمین ساڵیادی ئەنفالی دژی گەلی کوردیان لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، کردەوە. 
‏
‏شاخەوان عەبدوڵلا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوێنەرایەتیی پەرلەمانتارانی کورد، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئامانجمان لە یادکردنەوەی تاوانی ئەنفال بۆ ئەوە بووە، بەبیری ئەوانەی ئێستا لە بەغدا دەسەڵاتدارن بهێنینەوە کە هەموو ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی کوردستان کران، تەنها لەبەر شۆناس و ناسنامەی نیششتیمانیمان بووە کە کورد بوونە. ئەگەر تاوەکوو ئێستاش، عەقڵییەتێک مابێت لەسەر بنامەی شۆناس، دژایەتیی کورد بکات، دەبێت بەبیریان بهێنینەوە، پرۆسەی ئەنفال و هەموو ئەو کۆمەڵکوژییانەی بە درێژایی مێژوو لە دژی گەلەکەمان کران، نەیانتوانی کورد لەناو ببەن و لە هەوڵەکانمان بۆ دەستخسنی مافە ڕەواکانمان بەردەوام بووین و بەردەوامیش دەبین." 
‏ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقوتیشی "بەداخەوە لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس، تاوەکوو ئێستە دەرهاوێشتە و لێکەوتەکانی ئەنفال لە کوردستان ماون و هیچ هەنگاوێکی جیددی و کردەیی لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوو و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال، هاوشێوەی کۆمەڵکوژییەکانی دیکەی (دژی گەلی کورد) نەنراوە؛ سەرەڕای ئەوەی ئەم پرۆسەیە بە جینۆساید ناسێنراوە."  
‏
‏شاخەوان عەبدوڵلا دووپاتی کردەوە "ئەرکی یاسایی و ئەخلاقیی پەرلەمانی عێراقە قەرەبووی زیانلێکەوتوو و کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال بکاتەوە. لە بابەتی قەرەبووکردنەوەدا، بەرپرسیارێتیی هەرە گەورە لەسەر ئەستۆی حکوومەتی فیدراڵییە، لە ڕووی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان، گەڕاندنەوەی ڕوفاتی قوربانییانی ئەنفال و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانیان. ساڵی ڕابردوو، لە چوارچێوەی ماددەی 140 پرۆژەیەکمان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال ئامادە کرد، بەڵام بەداخەوە تاوەکوو ئێستە دوای زیاتر لە 20 ساڵ، قەرەبوو نەکراونەتەوە."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

استكمال إجراءات صرف مكافأة نهاية الخدمة للمحالين على التقاعد

استكمال إجراءات صرف مكافأة نهاية الخدمة للمحالين على التقاعد

2026-10-04 12:41 1404
ارتفاع طفيف بأسعار صرف الدولار في بغداد و أربيل

ارتفاع طفيف بأسعار صرف الدولار في بغداد و أربيل

2026-10-04 12:06 1767
​أبرز مباريات اليوم في دوري الأمم الأوروبية واللقاءات الودية

​أبرز مباريات اليوم في دوري الأمم الأوروبية واللقاءات الودية

2026-10-04 10:48 2329
الأنواء: أمطار رعدية وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

الأنواء: أمطار رعدية وغبار وانخفاض في درجات الحرارة

2026-10-04 10:19 3802
الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

الإمارات تكرم ضيافة عُمان وتتأهل إلى نهائي خليجي 27

2026-10-04 00:02 3678
"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

"المطلع" تنشر خطاب رئيس الوزراء إلى الشعب العراقي بمناسبة العيد الوطني

2026-10-03 22:06 9709
مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

مطار النجف: غداً استئناف الرحلات الجوية مع إيران وبواقع 3 رحلات مسائية

2026-10-03 21:04 8773
واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

واشنطن تهنئ العراق بيومه الوطني وتؤكد عمق الشراكة الاقتصادية والدبلوماسية بينهما

2026-10-03 20:02 5252
أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

أردوغان: العراق وسوريا يتجهان نحو الاستقرار والسلام سيحل محل الإرهاب بالمنطقة

2026-10-03 18:55 4863
صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

صدور 17 أمر قبض واستقدام بحق ذوي الدرجات الخاصة خلال أيلول الماضي

2026-10-03 18:39 8369
أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

أمريكا تعلن مرور أكثر من مليار برميل من النفط عبر مضيق هرمز

2026-10-03 17:58 3412
أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

أرنولد يطوي صفحة "خليجي 27" ويُراهن بالعناصر الجديدة على التألق الآسيوي

2026-10-03 17:03 4043
​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

​طهران تشكر بغداد على تسهيل أربعين رحلة جوية يومياً عبر النجف

2026-10-03 16:02 9377
خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

خريطة احتياطيات الذهب العربية.. السعودية بالصدارة والعراق ثالثاً

2026-10-03 15:20 4861
القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

القبض على تجار مخدرات دوليين على الحدود العراقية - السورية

2026-10-03 15:14 5161
اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

اعتقال 308 متهمين خلال أيلول الماضي بينهم 31 بقضايا نزاهة

2026-10-03 14:45 3921
تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 4611
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 11271