المطلع
عاجل

post-image

سەرۆکایەتی کۆمار داوا لەپەرلەمان دەکات یاسای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان پەسەند بکات


14:29 عێراق
2025-04-14
47040

سەرۆکایەتی کۆمار، لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئەنفالدا ڕایدەگەیەنێت داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین کە یاسایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە پەسەندبکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، بڵاویکردەوە"بەبۆنەی ساڵیادی تاوانە قێزەونەکەی ئەنفالەوە کە ڕژێمی پێشوو دەرهەق بە گەلی کورد ئەنجامیداوە و بووە هۆی شەهیدبوونی زیاتر لە سەد و هەشتا هەزار منداڵ و گەنج و بەساڵاچوو ، بەتوندی ئیدانەی ئەم تاوانە قێزەونە دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە ئەم کارەساتە تاوانی جینۆسایدە .
وتیشی بەئازارێکی زۆرەوە یادی ئەو ڕۆحە پاکانە دەکەینەوە و باوەڕمان وایە خوێنی شەهیدان بەردی بناغەی بنیاتنانی سیستمی دیموکراسیمانە.
دووپاتیشیکردەوە داوا لەئەنجومەنی نوێنەران دەکەین یاسایەک دەربکات بۆ قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی ئەنفالکراوان لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی ناساندنی تاوانی ئەنفال وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی جینۆساید دەکەینەوە هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەستانی نێردەی هەمیشەیی خۆمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەینەوە کە هەوڵی پێویست بدات بۆ پەسەندکردنی ئەم تاوانە وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی جینۆساید و پەسەندکردنی فەرمی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار ڕایشیگەیاند
سیستەمی دیموکراسی فیدراڵ و پەرلەمانی له عێراق مۆدێلێکی دیارە له ناوچەکە و مایەی شانازییه بۆ هەموو گەلی عێراق  بەتایبەتی گەلەکەمان لەهەرێمی کوردستان بەدەست کارەساتی ڕژێمی دیکتاتۆرییەوە دەیانناڵاند کە نەک هەر هەڕەشە بوو بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و ئاشتی ناوچەکە بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و
بۆ گەلی عێراق.
لەکۆتایی پەیامەکەیدا وتی داوا لە هەموو خەڵکی عێراق دەکەین عەرەب و کورد و شیعە و سوننە و مەسیحی و تورکمان و هەموو پێکهاتەکانی تر یەکبگرن و پابەند بن بە سیستەمی دیموکراسیمان کە ئاشتی و دادپەروەری و پێکەوەژیانی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی مسۆگەر دەکات.

 

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

القضاء السوري يصدر حكماً غيابياً بإعدام بشار الأسد ومقربين منه

القضاء السوري يصدر حكماً غيابياً بإعدام بشار الأسد ومقربين منه

2026-08-11 12:32 1962
ارتفاع جديد بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

ارتفاع جديد بأسعار الدولار في بغداد وأربيل

2026-08-11 11:58 2145
تطورات فساد بلدية الناصرية: شبكات نافذة وشبهات تطال توزيع آلاف الأراضي

تطورات فساد بلدية الناصرية: شبكات نافذة وشبهات تطال توزيع آلاف الأراضي

2026-08-10 21:58 32053
خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

خامنئي يصدر أوامر بتعيينات وترقيات جديدة في أركان الجيش والحرس الثوري

2026-08-10 20:09 5120
الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

الإعمار تحدد موعد إطلاق التقديم الإلكتروني على قروض صندوق الإسكان

2026-08-10 19:12 36388
الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

الزيدي يعلن إعداد استراتيجية لبناء عراق اقتصادي جديد وتجفيف منابع الفساد

2026-08-10 19:05 10835
استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

استرداد 1.2 مليار دينار من قضية تلاعب جمركي في ميناء أم قصر

2026-08-10 18:17 6231
أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

أسعار الدولار تسجل ارتفاعاً في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصات

2026-08-10 17:31 6463
الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

الرئيس الإيراني: المرشد الأعلى يتمتع بصحة وسلامة جسدية تامة

2026-08-10 16:54 5368
الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

الحشد يكشف تفاصيل إغلاق المقارّ الوهمية ويُحذّر من انتحال اسمه

2026-08-10 15:02 6884
السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

السجن 18 عاماً بحق منتحل صفة موظف في القضاء الأعلى بالنجف

2026-08-10 14:07 13285
تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

تدمير 8 مضافات إرهابية في كركوك

2026-08-10 13:55 5207
موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

موقف حكومي حاسم بشأن القصف الأخير والرواتب و السلاح وزيارة الزيدي السعودية

2026-08-10 13:20 7557
طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

طهران: ندعو دول المنطقة إلى تعزيز العلاقات والثقة والأمن

2026-08-10 12:24 6987
مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

مخدرات البصرة تفكك 14 شبكة وتوقع بـ119 متهما خلال تموز

2026-08-10 11:36 5912
الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

الداخلية تعلن إجراءات أمنية مشددة تشمل السلاح والمقرات والمسيرات

2026-08-10 11:29 5621
طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

طقس العراق.. استمرار ارتفاع درجات الحرارة خلال الأسبوع الحالي

2026-08-10 10:08 19399
أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

أسعار الذهب تتراجع بفعل جني الأرباح وترقب بيانات التضخم الأميركية

2026-08-10 09:28 6785