سابت عەباسی: هەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی
سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق لە میانەی بەشداری كردن لە 13مین پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی سەربازی و ئاسایشی ئەلیكترۆنی ڕایگەیاند، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە.
سابت محەمەد عەباسی، ئەمڕۆ شەممە لەمیانی وتارەكەیدا لەكاتی كردنەوەی 13مین پێشانگای ئاسایش و بەرگری و پیشەسازی سەربازی ڕایگەیاند، ئەو كۆمپانیایانەی كە ناویان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە پێشانگاكە، بە وریایی و توانای دابینكردنی تەكنەلۆژیای بەرگری مۆدێرن تایبەتمەندن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی پێشانگاكە سودوەرگرتنە لە تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی بەرگری و پلانەكانی پەرەپێدانی سیستەمی ئەمنی.
وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەشكرد، كارەكان بەردەوامن بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەیی ئەمنی بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاسایشی نیشتمانی و ڕوبەڕوبونەوەی هەمو ئاستەنگەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە.
