زلێنسکی لەوەڵامی ئاگربەستەکەی پوتن: لەم ساتەدا ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا لێدەدرێت
ڤۆلۆدیمیر زێێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لەوەڵامی ئاگربەستە دو ڕۆژەكەی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەم ساتەدا ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا لێدەدرێت و هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەڵوێستی ڕاستەقینەی پوتن سەبارەت بە جەژنی قیامەن و ژیانی مرۆڤەکان نیشان دەدات. بەبێ ئەوەی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پابەندبون بە ئاگربەستی پێشنیارکراو ڕابگەیەنێت.
ڤۆلۆدیمیر زێێنسکی، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X"، پرسیاری لە جددیەتی ئاگربەستی جەژنی قیامەتی پوتن کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی هەوڵدەدات "یاری بە ژیانی خەڵک" بکات.
لە پۆستەکەی زلێنسکیدا هاتوە، "سەبارەت بە هەوڵە نوێیەکەی پوتن بۆ یاریکردن بە ژیانی مرۆڤەکان، لەم ساتەدا ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری ئۆکرانیا لێدەدرێت".
سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕوسیا، هەڵوێستی ڕاستەقینەی پوتن سەبارەت بە جەژنی قیامەت و ژیانی مرۆڤەکان نیشان دەدات، بەبێ ئەوەی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پابەندبون بە ئاگربەستی پێشنیارکراو ڕابگەیەنێت.
