المطلع
عاجل

post-image

‏لە کۆی 9 پاڵێوراو... کێ دەبێتە پاپای داهاتوو؟ ‏


23:13 عەرەبی و نێودەوڵەتی
2025-04-21
89205

پاش ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە کۆچی دوایی پاپا فرانسیس لە تەمەنی 88 ساڵیدا ڕاگەیەندرا، هەموو چاوەکان لەسەر ڤاتیکان بوون لە چاوەڕوانی ڕووداوێکی گەورە کە سەرکردایەتی کڵێسای کاسۆلیکی لە سەرانسەری جیهاندا دەگۆڕێت.
‏
‏ئەمانەی خوارەوە هەندێک لەو کاردیناڵانە هەن کە بە پاپابیل ناودەبرێن بۆ جێگرتنەوەی پاپا فرانسیس
‏
‏* ژان مارک ئاڤلین سەرۆکی قەشەکانی مارسیلیا فەڕەنسی تەمەن 66 ساڵ
‏
‏لە هەندێک بازنەی کاسۆلیکی فەڕەنسی بە "جۆن بیست و چوارەم" ناسراوە، ئاماژەیە بۆ لێکچوونی لەگەڵ پاپا جۆن بیست و سێیەم، پاپای چاکسازی لە سەرەتای شەستەکاندا.
‏
‏ئەڤیلین بە سروشتی دۆستانە و ئاسانی مامەڵەکردن و ئارەزووی نوکتە و نزیکایەتی ئایدۆلۆژی لەگەڵ فرانسیس ناسراوە، بەتایبەتی لە کێشەی کۆچبەران و پەیوەندییەکانی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی.
‏لە جەزائیر لە خێزانێکی کۆچبەری ئیسپانی لەدایک بووە کە دوای سەربەخۆیی جەزائیر ڕوویان لە فەڕەنسا کردووە، زۆربەی تەمەنی لە مارسیلیا بەسەر بردووە.
‏
‏لە سەردەمی فرانسیس ئەڤیلین لە کارەکەیدا پێشکەوت و لە ساڵی 2013 بوو بە قەشە و لە ساڵی 2019 سەرۆک قەشەکان و دوای 3 ساڵ کاردینال بوو.
‏
‏* کاردینال پیتەر ئەردۆ ، هەنگاری ، 72 ساڵ
‏
‏ئەگەر ئەردۆ هەڵبژێردرێت، ئەوا بە کاندیدێکی کۆدەنگ دادەنرێت، کەسێک لە کەمپی پارێزگاران کە پردی لەگەڵ جیهانی پێشکەوتووخوازی فرانسیس دروست کردووە.
‏
‏ئەو بە پارێزگارێکی ئایینی دادەنرێت و لە وتارەکانی لە سەرانسەری ئەوروپا جەخت لەسەر ڕەگەکانی مەسیحی کیشوەرەکە دەکاتەوە.
‏
‏لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو بە پراگماتیست دادەنرێت و بە ئاشکرا لەگەڵ فرانسیس ناکۆکی نەکردووە، بە پێچەوانەی پیاوانی ئاینی نەریت.
‏کاردینال ماریۆ گریچ، سکرتێری گشتی سینۆدی قەشەکان، ماڵتا، تەمەن 68 ساڵ
‏
‏گریش خەڵکی دوورگەی بچووکی گۆزۆ کە بەشێکە لە ماڵتایە و بچووکترین وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا و لەلایەن پاپا فرانسیس وەک سکرتێری گشتی سینۆدی قەشەکان دەستنیشان کراوە کە پۆستێکی باڵایە لە ڤاتیکان.
‏
‏سەرەتا وەک پارێزگارێک تەماشا دەکرا، بەڵام بۆ ماوەی چەند ساڵێک بوو بە هەڵگری مەشخەڵی چاکسازیەکانی فرانسیس لەناو کڵێسادا.
‏
‏* کاردینال خوان خۆزێ ئومێلا، سەرۆک قەشەکانی بەرشەلۆنا، ئیسپانی، 79 ساڵ:
‏
‏ئۆمیلا پیاوێکە لەسەر شێوەی پاپا فرانسیس دروستکراوە. ئەو سادە و دڵ نەرمون، سەرەڕای نازناوەکەی ژیانێکی سادە دەژی، پیشەی کڵێسای خۆی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردن، بەرزکردنەوەی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و بەرجەستەکردنی دیدگایەکی کاسۆلیکی میهرەبان و گشتگیر.
‏
‏لە ساڵی 1946 لە گوندی کریتاس لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا لەدایک بووە. دوای ئەرکدارکردنی لە ساڵی 1970، وەک قەشە لە ژمارەیەک لە کڵێسەی ئیسپانیا خزمەتی کردووە و ساڵێک وەک مژدەدەر لە زائیر بەسەربردووە کە ئێستا بە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ناسراوە.
‏
‏لە ساڵی 1999 تا 2015 لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمەڵەی ئیسپانی Manos Unidas کاری کردووە کە بەرەنگاری برسێتی و نەخۆشی و هەژاری لە وڵاتانی گەشەسەندوودا دەبێت.
‏
‏لە ساڵی 1996 بوو بە قەشە و لە ساڵی 2015 بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکی قەشەکانی بەرشەلۆنا. تەنها ساڵێک دواتر، فرانسیس کڵاوی سووری کاردینالی پێبەخشی – هەنگاوێک وەک پاڵپشتییەکی ئاشکرا بۆ مەیلی پێشکەوتنخوازی ئۆمێلا دادەنرێت.
‏کاردینال پیترۆ پارۆلین، دیپلۆماتکاری ئیتاڵی، ڤاتیکان، 70:
‏
‏پارۆلین بە کاندیدێکی سازان دادەنرێت لە نێوان پێشکەوتنخوازان و پارێزگارەکان.
‏
‏ئەو زۆربەی تەمەنی دیپلۆماتکاری کڵێسا بووە و لە ساڵی 2013 ەوە وەک وەزیری دەرەوەی پاپا فرانسیس خزمەتی کردووە.
‏
‏پۆستەکە زۆر هاوشێوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانە و وەزیری دەرەوە بە یاریدەدەری پاپا ناودەبرێت چونکە لە پێکهاتەی ڤاتیکاندا دوای پاپا دووەمە.
‏
‏* کاردینال لویس ئەنتۆنیۆ جۆکیم تاگلی ، فلیپینی ، تەمەن 67 ساڵ
‏
‏تاگلی زۆرجار بە "فرانسیس ئاسیایی" ناودەبرێت بەهۆی پابەندبوونی بە دادپەروەری کۆمەڵایەتی. ئەگەر هەڵبژێردرا دەبێتە یەکەم پاپا لە ئاسیا.
‏
‏لەسەر کاغەز، تاگلی کە بە نازناوی خۆشەویستی "چیتۆ" ناسراوە، وادیارە هەموو ئەو توانایانەی هەیە کە وای لێدەکات ببێتە پاپا.
‏
‏لەوەتەی لە ساڵی 1982 وەک قەشە ئەرک پێ دەسپێردراوە، ئەزموونێکی زۆری لە شوانایەتی پەیدا کردووە. پاشان پۆستی کارگێڕی وەک قەشەی ئیمۆس و پاشان سەرۆکی قەشەکانی مانیلای وەرگرت.
‏
‏پاپا بێنێدیکت لە ساڵی 2012 وەک کاردینال دەستنیشانی کرد.
‏
‏لە هەنگاوێکدا کە هەندێک بە پێشەکییەک دەزانن بۆ پێدانی ئەزموونی ڤاتیکان، فرانسیس تاگلی لە ساڵی 2019 لە مانیلا گواسترایەوە و کرا بە سەرۆکی باڵی مژدەدەری کڵێساکە کە بە فەرمی بە "بازنەی مژدەدەری ئینجیل" ناسراوە.
‏کاردینال جۆزێف تۆبین، سەرۆکی قەشەکانی نیوارک، نیوجێرسی تەمەن 72 ساڵ:
‏
‏تۆبین کە لە دیترۆیت لەدایک بووە، سەرکردەی پێشووی کۆمەڵێکی گەورەی کاسۆلیکی بوو کە بە "ڕزگارکەر" ناسراوە، و لە چەندین وڵاتدا بەسەربردووە و شارەزایی لە ئیتاڵی، ئیسپانی، فەڕەنسی و پورتوگالی کردووە. هەروەها ئەزموونی لە بازنەکانی ڤاتیکان و پۆستە باڵاکانی کڵێسا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەیە.
‏
‏لە نێوان ساڵانی 2009 و 2012 لە ڤاتیکان وەک جێگری سەرۆکی ئۆفیسێک خزمەتی کردووە، کاتێک پاپا بێنێدیکت ئەوی وەک سەرۆکی قەشەکانی ئیندیاناپۆلیس دەستنیشان کرد. لە ساڵی 2016، پاپا فرانسیس بەرزی کردەوە بۆ پلەی کاردینال و پاشان کردییە سەرۆکی قەشەکانی نیوارک.
‏
‏* کاردینال پیتەر کودۆڤۆ ئاپیا تورکسۆن ، غانی ، بەرپرسی ڤاتیکان ، تەمەن 76 ساڵ
‏
‏کاردینال پیتەر تورکسۆن لە سەرەتایەکی سادە لە شارۆچکەیەکی بچووکی ئەفریقا، پلەی باڵای لە کڵێسادا بەرز بۆوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە پاڵێوراوێکی جدی بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم پاپا لە بیابانی باشووری ئەفریقا.
‏
‏ئەو پێشینەیەکی دوورودرێژی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەکانی غانا، ئەزموونی پراکتیکی سەرکردایەتی چەندین دامەزراوەی ڤاتیکان و توانای پەیوەندیکردنی بەهێز تێکەڵ دەکات.
‏
‏ئەو لە یەکێک لە چالاکترین ناوچەکانی کڵێسا گەورە بووە، لە کاتێکدا کاسۆلیکی هەوڵ دەدات ئەوروپای عەلمانی هەڵبوەشێنێتەوە، پێگەی خۆی وەک کاندیدێکی جیهانی بەهێز بکات.
‏
‏* ماتیۆ ماریا زوبی، ئیتاڵی، سەرۆکی قەشەکانی بۆلۆنیا، تەمەن 69 ساڵ :
‏
‏کاتێک زوبی لە ساڵی 2015 بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکی قەشەکانی بۆلۆنیا، میدیاکانی ئیتاڵیا بە ناوی پاپا فرانسیس (جۆرج ماریۆ بێرگۆگلیو) ناویان دەبرد.
‏
‏زوبی دەبێتە یەکەم پاپای ئیتاڵی لەوەتەی ساڵی 1978. وەک پاپا فرانسیس کاتێک لە بۆینس ئایرس دەژیا، زوبی بە "قەشەی شەقام" ناسراوە، کە تەرکیزی لەسەر کێشەی کۆچبەران و هەژاران دەدا، و گرنگی بە ڕواڵەت و پرۆتۆکۆلەکان نەدەدا. ئەو پێی باشترە پێی بڵێت "باوکە ماتیو"، و هەندێک جار لە جیاتی ئۆتۆمبێلی فەرمی، پاسکیل لێدەخوڕێت.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 1954
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 3537
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 2613
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 4760
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 4025
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 9049
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 5025
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9349
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 8524
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5251
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4299
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 9062
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4464
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6537
تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 5938
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 6409
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 9838
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 6746