سەڵاحەدین.. باری نائاسایی ته‌ندروستی راگه‌یه‌ندرا
دوای تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك له حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربون ،ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، دۆخی نائاسایی ته‌ندروستی راگەیاند، ، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش شانه‌یه‌كی قه‌یران بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێك پێكهێندراوه.
سه‌یف موهه‌نه‌د سه‌رۆكی به‌شی ڕاگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانكراوی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربون، تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێك له پارێزگاكانی عێراق، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ ڕێگریكردن له تۆماركردنی هه‌ر حاڵه‌تێك له سنوره‌كانی پارێزگاكه‌دا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عاد سه‌میدعی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دوپاتیكرده‌وه، "پارێزگاكه له حاڵه‌تی نائاسایی ته‌ندروستیدایه و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبون له كۆبونه‌وه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه، دوابه‌دوای پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانی تایبه‌تمه‌ند بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی ته‌ندروستی".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتگیر بۆ دۆخی تكریت و باقی قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگاكه ئه‌نجامدراوه و تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربون تۆمار نه‌كراوه. به‌ڵام ئه‌م كارانه به‌شێك بون له ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌م دواییانه‌دا حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه له پارێزگای كه‌ركوك تۆماركرا".
رونیشیكردۆته‌وه، "سه‌ڵاحه‌دین له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه‌دایه كه كۆمه‌ڵێك میحوه‌ر له‌خۆده‌گرێت، دیارترینیان ڕێگریكردنه له هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له ناوچه توشبوه‌كانه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی".
