ڕۆژی نزای نیشتمانی لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبون لە باوەڕدا) ،ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت.
لە دەستپێشخەرییەکدا و بە ئامادەبونی بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکومەتەکان لە ئەمریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبون لە باوەڕدا)، لە ڕۆژانی 23-25ی نیسانی 2025، بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێری پایتەخت، ڕۆژی نزای نیشتمانی بەڕێوەدچێت .
بەشداران لە كۆبونهوهیهكی برایانەی هاوبەش و لە کەشێکی ڕوحانی پڕ لە نزا و پاڕانەوە بۆ خوای گەورە، لە هەولێری پایتەختی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی ئایینی کۆدەبنەوە و نزا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن کە پەناگەیەکی ئارامە بۆ گشت پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و نمونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەیە لە جیهاندا.
