سودانی وعامری جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی دەکەنەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی و، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر هادی عامری ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیانکردەوە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی بۆ ئەوەی ببێتە دەربڕینی خواستەکانی گەلی عێراق .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی کرد لە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر بەڕێز هادی عامری.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا هەردوولا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵ و بەرنامەکانی حکومەتیان کرد، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەوە هەیە، هەروەها باسیان لە گرنگی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان سەرجەم هێزە نیشتیمانییەکان کرد، بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد لە بەشێکی تری دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا کرایەوە و مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی، بۆ ئەوەی ببێتە دەربڕینی خواستەکانی گەلی عێراق و پشتیوانی کردنی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەشداری کردنی پێکهاتەکانی بەفرە لیستییەوە لەهەڵبژاردنەکان، کە گوزارشتە لە پابەندبوونیان لەگەڵ دەنگدەرانیاندا دەکات، بەمەرجێک ئەم هێزانە لەژێر چەتری چوارچێوەکەدا کۆببنەوە لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.
