المطلع
عاجل

post-image

بافڵ جەلال تاڵەبانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا کۆبوونەوە


22:51 كوردستان
2025-04-24
85623

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا کۆبونەوە و هاوڕابون لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوەکو کورد بە یەکگرتویی روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و بەپێگەیەکی بەهێزترەوە لە بەغدا خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکان بکات.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێر لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فرەنسا کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بون، تاڵه‌بانی جەختی لەبەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردەوە.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و رۆڵی حکومەت و گەلی فڕەنسا دەربڕی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتدا پشتیوانی گەلی کورد بون و هاوکاریی و پشتگیرییە بەردەوامەکانیانی بۆ هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند و رایگەیاند، "ئێمە قەت دۆستەکانمان لەبیرناکەین کە لەگەڵمانن و جێمانناهێڵن".
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوڕابون لەسەر پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوەکو کورد بە یەکگرتویی روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و بەپێگەیەکی بەهێزترەوە لە بەغدا خزمەتی خەڵک و بەرژەوەندییەکان بکات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بو کە تێیدا جەخت لە پاراستنی مافی تەواوی پێکهاتەکان کرایەوە لە چوارچێوەی سوریایەکی نوێ بە تایبەت کوردانی رۆژئاوای کوردستان.
بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، "یەکگرتویی کورد و پشتگیرییکردن لە مافەکانیان زامنی پاراستنی ئارامی و ئاشتییە لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە هانی هەمولایەکمان داوە بە ئاشتییانە و دیالۆگ هەمو ئەو بابەتانەی ناکۆکییان لەسەرە چارەسەربکرێن ئەوەش رێگا دروستەکەیە بۆ گەیشتن بە ئارامی و مسۆگەرکردنی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

توجيه حكومي بمنح نسب مالية مجزية للمخبرين عن الأموال المنهوبة

توجيه حكومي بمنح نسب مالية مجزية للمخبرين عن الأموال المنهوبة

2026-07-05 01:02 2768
الحكومة العراقية تصدر قرارات جديدة

الحكومة العراقية تصدر قرارات جديدة

2026-07-04 23:48 2923
المغرب يسحق كندا بثلاثية نظيفة ويبلغ ربع النهائي في كأس العالم

المغرب يسحق كندا بثلاثية نظيفة ويبلغ ربع النهائي في كأس العالم

2026-07-04 22:13 3550
سلاح الجو العراقي يدمر أوكاراً إرهابية بضربات دقيقة في كركوك.

سلاح الجو العراقي يدمر أوكاراً إرهابية بضربات دقيقة في كركوك.

2026-07-04 21:45 3263
ترامب يكشف عن تفاصيل هدنة مع إيران ولقاء مرتقب مع نتنياهو

ترامب يكشف عن تفاصيل هدنة مع إيران ولقاء مرتقب مع نتنياهو

2026-07-04 20:23 4200
مشهد سينمائي مرعب.. روبوت يخرج عن السيطرة ويهاجم محيطه فجأة

مشهد سينمائي مرعب.. روبوت يخرج عن السيطرة ويهاجم محيطه فجأة

2026-07-04 20:13 4356
ابتكار مذهل ينهي كابوس نقل النباتات ويسهل الزراعة المنزلية للمبتدئين

ابتكار مذهل ينهي كابوس نقل النباتات ويسهل الزراعة المنزلية للمبتدئين

2026-07-04 19:30 4713
تراجع جديد لأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

تراجع جديد لأسعار صرف الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق البورصة

2026-07-04 17:45 4458
الأمن الوطني العراقي يُحبط تهريب أدوية وأطنان من الأغذية الفاسدة

الأمن الوطني العراقي يُحبط تهريب أدوية وأطنان من الأغذية الفاسدة

2026-07-04 17:43 3352
الزيدي: مكافحة الفساد معركة وطن بأكمله ولن نتراجع مهما بلغت الضغوط

الزيدي: مكافحة الفساد معركة وطن بأكمله ولن نتراجع مهما بلغت الضغوط

2026-07-04 17:07 4703
الصحة تصدر بياناً عاجلاً بشأن أنباء إلزام أطباء العيادات الخاصة بالاستقالة

الصحة تصدر بياناً عاجلاً بشأن أنباء إلزام أطباء العيادات الخاصة بالاستقالة

2026-07-04 16:35 4412
الزيدي يُعلنها من "الداخلية": الفساد خط أحمر ومكافحته تحولت إلى مطلب شعبي

الزيدي يُعلنها من "الداخلية": الفساد خط أحمر ومكافحته تحولت إلى مطلب شعبي

2026-07-04 15:45 3300
الحكيم يؤكد دعم الحكومة ويطالب بإصلاح إداري شامل واعتماد الأتمتة

الحكيم يؤكد دعم الحكومة ويطالب بإصلاح إداري شامل واعتماد الأتمتة

2026-07-04 15:05 4622
ليلة حاسمة في المونديال… المغرب وفرنسا أمام اختبارات نارية

ليلة حاسمة في المونديال… المغرب وفرنسا أمام اختبارات نارية

2026-07-04 14:04 4211
حارس مجهول يخطف المونديال ويُشعل العالم رقمياً… ما القصة

حارس مجهول يخطف المونديال ويُشعل العالم رقمياً… ما القصة

2026-07-04 12:43 5350
طهران: أمن هرمز خط أحمر ولن نسمح باستعراضات عسكرية أجنبية

طهران: أمن هرمز خط أحمر ولن نسمح باستعراضات عسكرية أجنبية

2026-07-04 11:51 4340
"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

"المطلع" تنشر قائمة صباحية بأسعار الدولار في الأسواق العراقية

2026-07-04 11:32 4716
مصر تتجاوز أستراليا بركلات الترجيح وتتأهل رسمياً لدور الـ 16 بالمونديال

مصر تتجاوز أستراليا بركلات الترجيح وتتأهل رسمياً لدور الـ 16 بالمونديال

2026-07-03 23:58 4768