المطلع
عاجل

post-image

ئەمریکا پابەندبونی خۆی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە


19:18 عێراق
2025-04-26
80960

فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ئه‌مڕۆ هەینی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن دی سی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا کە لە 24ی ئه‌م مانگه‌وه‌ دەستیپێکردوه‌، ڕوبیۆ پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن و مارکۆ ڕوبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  باسیان لە ڕێگاکانی چالاککردنی هاوکارییەکان کردوه‌، بەتایبەتی لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی و ئابوریدا، فوئاد حسێن جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی هاوکاری ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ بەرەنگاربونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان کردەوە.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردو وه‌زیری گەشبینی خۆیان بە ئایندەی پەیوەندییەکان دەربڕی و فوئاد حسێن ڕۆڵی ئەمریکا و سەرکردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆری بەرز نرخاند، لایخۆیەوە ڕوبیۆ پابەندبونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سەقامگیری عێراق دوپاتکردەوە و ستایشی هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربونەوەی داعشی کرد.
له‌باره‌ی دۆخی ئابوریه‌وه‌، فوئاد حسێن وتویه‌تی، "عێراق دەستیکردوە بە هەنگاوی کۆنکرێتی بەرەو هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە غازی هاوردەکراو".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، عێراق هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی غاز و لە ماوەی چەند ساڵی داهاتودا، دەگاتە خۆبژێوی لەو بوارەدا، هەروەها دوپاتی کردەوە کە عێراق دەستی بە هاوردەکردنی کارەبا لە وڵاتانی دیکەوە کردوە و لەگەڵ وڵاتانی دیکەش تاوتوێی هاوردەکردنی غاز دەکات، داواشی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد کە وەبەرهێنان لە عێراق زیاد بکەن و بەشداری لە پڕۆژە ستراتیژییەکانیدا بکەن.
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، هەردولا باسیان لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی ئابوری و بازرگانی کرد، بە ئاماژەدان بە سەردانی ئەم دواییەی شاندێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و کەرتی تایبەت بۆ عێراق و ئەو دەرفەتەی کە نوێنەرایەتی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەردو وڵات لە کەرتی گشتی و تایبەتدا. 
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق تیشکی خستە سەر گرنگی سەرلەنوێ سەیرکردنەوەی هۆشدارییە ئەمنییەکان سەبارەت بە گەشتکردن بۆ عێراق، چونکە ئەو هۆشدارییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر بونی کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیە، ئاماژەی بە دۆخی باشی ئەمنی لە عێراق و ئەگەری ئەوەش بۆ زیاتر ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی کرد، ئاماژەی بە هەندێک وڵاتی ئەوروپی کرد کە چاویان لە هەڵسەنگاندنی ئەمنی خۆیان کردەوە، لایەنی ئەمریکی تێگەیشتنی خۆی بۆ ئەو بابەتە دەربڕی.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نوێی لیژنەی باڵای هاریکاری دو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی داهاتوی مانگی حوزەیران یان تەمموزدا کرا بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم بوارەکانی هاوکاری لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی.

لە کۆبونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی لە سوریا کرا، فوئاد حسێن جه‌ختی له‌ گرنگی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی هه‌ملایه‌نه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ڕێز له‌ مافی هه‌مو پێكهاته‌كانی سوریا بگرێت و به‌شداربێت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

فوئاد حسێن زیاتر وتی، "سەقامگیری سوریا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق هەیە"، ئاماژەی بە پێویستی وریایی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد، کە نزیکەی 10 هەزار لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعش تێیدا دەستبەسەرن.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

تباين الذهب في الأسواق العراقية.. تراجع بالعاصمة وارتفاع بكردستان

2026-10-03 12:41 1431
مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

مجلس النواب ينشر جدول أعمال جلسة يوم الإثنين المقبل

2026-10-03 12:00 2714
الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

الدولار يستهل بداية الأسبوع مرتفعاً مقابل الدينار العراقي

2026-10-03 11:32 2265
التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

التعليم تعلن تمديد التقديم إلى قنوات القبول المركزي

2026-10-03 10:29 4123
الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

الأنواء: 16 محافظة تسجل دون الأربعين درجة

2026-10-03 10:28 3563
الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

الأنواء: استمرار فرص هطول الأمطار في البلاد

2026-10-03 00:01 8701
ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

ترامب: قضية إيران ستنتهي قريباً وستنخفض أسعار النفط

2026-10-02 23:16 4919
العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

العراق يثمن التفهم الأمريكي ويؤكد حصر السلاح وقرار الحرب بيد الدولة

2026-10-02 21:44 9133
استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

استئناف الرحلات الجوية لشركات الطيران الإيرانية من وإلى مطار النجف

2026-10-02 21:01 8315
العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

العراق يحذر من تجدد الصراع الأمريكي الإيراني ويعلن استعداده للوساطة بينهما

2026-10-02 18:22 5079
اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

اجتماع مرتقب بالرياض لتفعيل التعاون العسكري بين السعودية وتركيا وباكستان

2026-10-02 18:12 4299
الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

الأنواء: لا مؤشرات لعواصف ترابية خلال الموسم الشتوي

2026-10-02 16:05 8763
​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

​تحديث أمني عاجل من آبل لسد ثغرة استهدفت أجهزة آيفون وآيباد

2026-10-02 14:11 4463
سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

سباق النقاط يشتعل اليوم في الدوري العراقي الممتاز ودوري الصالات

2026-10-02 13:00 6314
تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

تراجع النفط بعد ارتفاع خاطف عقب وقف الصادرات الصينية

2026-10-02 08:58 5783
توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

توصيات حاسمة من القائد العام بالتزامن مع طي صفحة التحالف الدولي

2026-10-02 11:56 6408
طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

طقس العراق.. أمطار وانخفاض بدرجات الحرارة في الأيام المقبلة

2026-10-02 11:52 9580
بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

بين المستويين الأحمر والبرتقالي.. كندا تحدّث تحذيرات السفر لعدة دول

2026-10-01 23:57 6584