سودانی ومەندەلاوی پتەوکردنی هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان تاوتوێ دەکەن
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و موحسین عەلی مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان، ئەمڕۆ چوارشەممە تاوتوێی پتەوکردنی هاوکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانانیان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی كرد لە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێز محسن عەلی مەندەلاوی.
وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان بۆ پێشخستنی بەرنامەی حکومەت و گەیشتن بە ئامانجەکانی، لەڕێگەی پاڵپشتیکردنی حکومەتەوە بۆ دڵنیابوون لە بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان لە سەرانسەری عێراقدا.
هەروەها جەختیان لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییە نیشتمانییەکان کردەوە، بۆ جێبەجێکردنی شایستەکانی داهاتوو، لەوانە ڕێکخستنی لووتکەی عەرەبی لە بەغداد لە مانگی داهاتوو و ئامادەکردنی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، بەشێوەیەک بەشدار بێت لە بەردەوامی سەقامگیری و بەرەوپێشبردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی وڵاتدا.
