ته‌ندروستی پەرلەمان به كۆی ده‌نگ ده‌نگیدا به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ڤه‌یپ
ماجد شه‌نگالی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان به كۆی ده‌نگ ده‌نگیدا به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤه‌یپ).
ماجد شه‌نگالی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌نگماندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی هاورده‌كردن، فرۆشتن، به‌بازاڕكردن، به‌رهه‌مهێنان و دروستكردنی ڤه‌یپ" .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وڵاتانی پێشكه‌وتوی وه‌ك بریتانیا كه خاوه‌نی توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتون، بڕیاریان داوه له سه‌ره‌تای مانگی (حوزه‌یران/7)ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ڤه‌یپ جێبه‌جێبكه‌ن و به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به جگه‌ره و نێرگه‌له، ماجد شه‌نگالی ڕونیكرده‌وه، "به‌كارهێنانی جگه‌ره و نێرگه‌له رێكخراوه، فرۆشتنی جگه‌ره‌مان بۆ هه‌ر كه‌سێكی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌كردوه، هه‌روه‌ها نێرگه‌له به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كراوه له شوێنه داخراوه‌كاندا، ته‌نها له شوێنی كراوه‌دا ڕێگه‌ی پێدراوه، سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه حكومییه‌كان و كه‌رتی گشتی، جگه‌ره‌كێشان به توندی قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها له شوێنه كراوه‌كاندا نه‌بێت".
