بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له باكوری پارێزگای كه‌ركوك ڕوویدا
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و به‌دواداچونی بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له باكوری پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراوه.
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و به‌دواداچونی بومه‌له‌رزه‌زانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5ی (ئایار/5)ی 2025، ڕوانگه بومه‌له‌رزه‌ییه‌كان بومه‌له‌رزه‌یه‌كیان له باكوری پارێزگای كه‌ركوك تۆماركرد".
ڕونیشیكرده‌وه كه "گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 6:21 خوله‌كی ئێواره گه‌یشتوه‌ته 3.6 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له ناوچه نزیكه‌كان هه‌ستیان پێكراوه".
جه‌ختیشیكرده‌وه "تا ئێستا هیچ ورده‌كارییه‌كمان له‌باره‌ی زیانه مرۆیی و مادییه‌كانه‌وه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی داوای له هاوڵاتیان كردوه "وریا بن و بۆ زانیاری له‌باره‌ی روداوه سروشتیه‌كان پشت به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری".
