ئەنبار ... هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی باندێكی بازرگانی مادەی هۆشبەر رادەگەێنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی بەپێی حوكمەكانی ماددەی 28ی یاسای بەرنگاربوننەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێكی پێشوەختەدا بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست لە بەشی هەواڵگری فیرقەی حەوت و بە بەشداریی هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە و دوای ڕاكێشانی یەكێك لە ئەندامانی باندەكە، بۆسەیەكی توند دانرا، و لە ئەنجامدا ئەو باندەی كە پێكهاتبوو لە چوار ئەندام لە قەزای قائیم بەپێی حوكمەكانی ماددەی 28ی یاسای بەرنگاربوننەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەندامانی باندەكە بازرگانی و بازاڕگەرییان بۆ ماددە هۆشبەرەكان دەكرد لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای ئەنبار، هەروەها چەكی سووك و ماددەی هۆشبەر و مادەی قەدەغەكراویان پێبووە، و رونیشیكردەوە: دوای تەواوبوونی ڕێكارە یاساییە پێویستەكان ڕەوانەی دەسەڵاتی پەیوەندیدار كران.
