المطلع
عاجل

post-image

پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەدات


14:47 كوردستان
2025-05-12
38013

پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئەنجامنامەی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی تەشکیلاتی په‌كه‌كه‌ و کۆتایی بە خەباتی چەکداری درا، بەوەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنرا کە لەژێر ناوی په‌كه‌كه‌دا ئەنجام دەدرێن.

پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ئەنجامنامەی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و باسی له‌وه‌كردوه‌، "پڕۆسەی ئاشتی کە بە ڕاگەیاندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجه‌لان لە 27ـی شوباتدا دەستیپێکرد، لە ڕۆشنایی کارە فرەلایەنەکانی و ئەو تێڕوانینانەی کە بە شێوازی جیاواز پێشکەشی کردون، کۆنگرەی 12ـی پارتمان کە لە نێوان رۆژانی 5-7ی ئایار بەڕێوەچو، بە سەرکەوتویی کۆتایی هات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "کۆنگرەکەمان سەرەڕای دۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و گەمارۆی بەردەوام بو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچو، لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا، کۆنگرەی 12ـی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچو، بابەتەکانی ڕێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بونی ڕێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ بزوتنەوەی ئازادیمان".
په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت، "کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژویی خۆی تەواو کرد، لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداریدا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "پەکەکە؛ وەک بزوتنەوەی ئازادی گەلەکەمان هاتە سەر شانۆی مێژو دژی سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد کە سەرچاوەکەی پەیماننامەی لۆزان و دەستوری 1924 بو، لە سەرەتای دروستبونیدا کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی واقیعی بەسەرەوە بو و پرەنسیپی مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنوسی خۆیانی پەسەند کرد، لەسەر بنەمای ستراتیژی خەباتی چەکداری خەباتێکی ڕەوا و بەرهەقی بەڕێوەبرد".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "پەکەکە لە بارودۆخێکدا شکڵی گرت کە نکۆلیکردنی توندی کورد، سیاسەتی لەناوبردن لەسەر ئەم بنەمایە، سیاسەتەکانی ژینۆساید و توانەوە زاڵ بون، لە ساڵی 1978ـەوە بە خەباتی ئازادی کە بەڕێوەی برد، ئەوەی کردە بنەما کە بونی کورد بسەلمێنێت و کێشەی کورد وەک ڕاستییەکی بنەڕەتی تورکیا ببینرێت، لەسەر ئەم بنەمایە و بە ئەنجامی خەباتی سەرکەوتوانە، شۆڕشی زیندوبونەوەی لە ناوی گەلەکەماندا بەدیهێنا و بوە هێمای هیوای ئازادی و جێگەی گەڕان بۆ ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلانی ناوچەکە".
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "لە بارودۆخی ساڵانی 1990 کە شۆڕشی زیندوبونەوەمان بوە هۆی گەشەکردنی گەورە لە ڕوانگەی گەلەکەمانەوە، گەڕانی تورگوت ئۆزال، سەرۆک کۆماری کۆماری تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە ڕێگای سیاسەتەوە پەرەی سەند، ڕێبەر ئاپۆ بە ئاگربەستی 17ی مارسی 1993 وەڵامی ئەم گەڕانەی دایەوە و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد، بەڵام کاریگەرییە قورسەکانی سۆسیالیزمی واقیعی، تێگەیشتنە چەتەییەکان کە بەسەر هێڵی شەڕی ئێمەدا سەپێنرا و لەناوبردنی تورگوت ئۆزال و تیمەکەی لەلایەن دەوڵەتی قوڵەوە، پێداگرتن لەسەر سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد و هەڵکشاندنی شەڕ، بوە هۆی ساباتکردنی ئەم پرۆسە نوێیە". 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "هەزاران گوند چۆڵکران و سوتێنران، ملیۆنان کورد لە شوێنی خۆیان ئاوارە کران، دەیان هەزار کەس توشی ئەشکەنجە بون و خرانە بەندیخانە و هەزارانیش بە شێوەی نادیاری ئەنجامدەر کوژران. لە بەرامبەر ئەمەدا بزوتنەوەی ئازادی هەم لە ڕوی چەندایەتی و هەم لە ڕوی چۆنایەتییەوە گەشەی کرد، شەڕی گەریلا بڵاوبوەوە بۆ کوردستان و تورکیا، لەژێر کاریگەری شەڕی گەریلادا گەلی کورد ڕاپەڕین، بەم شێوەیە شەڕ بوە هەڵبژاردەی سەرەکی لە دیدی هەردو لایەنەوە، لێکدانی بەرامبەری هەڵکشانی شەڕ نەتوانرا سەرلەنوێ تێپەڕێنرێت، بەم جۆرە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتیانە بێ ئەنجام مایەوە".
په‌كه‌كه‌ باسی له‌وه‌كردوه‌، "پرۆسەکە بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999 گوازرایەوە بۆ قۆناغێکی جیاواز، لەم پرۆسەیەدا شەڕی کورد-تورک کە ئامانجێکی گرنگی پیلانگێڕییەکە بو، بەهۆی قوربانیدان و هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆوە ڕێگری لێکرا، سەرەڕای ئەوەی کە لە سیستەمی ئەشکەنجە و ژینۆسایدی ئیمرالیدا هێڵدرایەوە، پێداگرتنی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە ڕێگای دیموکراتی و ئاشتیانە بەردەوام بو، ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ ماوەی 27 ساڵە لەژێر تەریککەوتنی ڕەهادا ڕاگیراوە، بە خەبات دژی سیستەمی ژینۆسایدی ئیمرالی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی پوچەڵ کردەوە، لە خەباتی دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا سیستەمی دەسەڵاتخوازی-دەوڵەتی پیاوسالاری شیکردەوە و پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی و ئازادیخوازی ژنانی پەرەپێدا، بەم شێوەیە سیستەمی جێگرەوەی ئازادی بۆ گەلەکەمان، ژنان و مرۆڤایەتی چەوساوە بەرجەستە کرد".
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "ئاپۆ پێشتری پەیماننامەی لۆزان و دەستوری 1924ی وەک سەرچاوە گرت کە لەوێوە پەیوەندییەکانی کورد-تورک کێشەدار بون، تێڕوانینی نیشتمانی هاوبەش و کۆماری دیموکراتی تورکیای قبوڵ کرد کە گەلانی کورد-تورک توخمی دامەزرێنەر بن، و تێگەیشتنی نەتەوەی دیموکراتی وەک چوارچێوەی چارەسەری کێشەی کورد پەسەند کرد، ڕاپەڕینەکانی کوردی لە مێژوی کۆماریدا، دیالێکتیکی پەیوەندی کورد-تورکی هه‌زار ساڵ و خەباتی ڕێبەرایەتی 52 ساڵە نیشانیان داوە کە کێشەی کورد تەنها لەسەر بنەمای نیشتمانی هاوبەش و هاوڵاتی یەکسان چارەسەر دەبێت، پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات لە چوارچێوەی جەنگی جیهانی سێیەمدا، ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی کورد-تورک چارەنووسساز دەکەن".
په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت، "بڕوای تەواومان هەیە کە گەلەکەمان باشتر لە هەموان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری تێدەگات و ئەرکەکانی قۆناغی خەباتی دیموکراتی لەسەر بنەمای بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتی جێبەجێ دەکات، زۆر گرنگە کە گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، لە هەمو بوارەکانی ژیاندا خۆڕێکخستنەکانی خۆی پێکبێنێت، لەسەر بنەمای خۆبەسبون بە زمان، ناسنامە و کەلتوری خۆی ڕێکخراو بێت، لە بەرامبەر هێرشەکاندا خۆی بپارێزێت و بە گیانی سەفەربەری کۆمەڵگەی دیموکراتی کۆمیوناڵ بنیات بنێت، لەسەر ئەم بنەمایە بڕوامان وایە کە پارتە سیاسییەکانی کورد، ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، ڕێبەرانی بیر و ڕا لێپرسراوێتیان بۆ پەرەپێدانی دیموکراسی کوردی و دەستەبەرکردنی نەتەوەسازی دیموکراتی کوردی جێبەجێ دەکەن".
په‌یوه‌ست به‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌، په‌كه‌كه‌ ڕونیكرده‌وه‌، "بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری کە کۆنگرەکەمان وەریگرتوە، زەمینەیەکی بەهێز پێشکەش دەکات بۆ ئاشتی بەردەوام و چارەسەری دیموکراتی، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی باسکراو، پێویستی بە بەڕێوەبردن و ئاراستەکردنی پرۆسەکە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە، ناسینی مافی سیاسەتی دیموکراتی و دەستەبەری یاسایی تەواو و پتەو هەیە، لەم قۆناغەدا گرنگە کە پەرلەمانی گەورەی نەتەوەیی تورکیا بە لێپرسراوێتی مێژویی ڕۆڵی خۆی ببینێت، بە هەمان شێوە بانگەوازی هەمو پارتە سیاسییەکانی ناو پەرلەمان، بەتایبەت حکومەت و پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کۆمەڵەکانی ئایین و باوەڕی، دەزگاکانی میدیای دیموکراتی، ڕێبەرانی بیروڕا، ڕوناکبیران، ئەکادیمیستەکان، هونەرمەندان، سەندیکاکانی کرێکاران-ڕەنجدەران، ڕێکخراوەکانی ژنان-گەنجان، بزوتنەوە ئیکۆلۆژیستەکان دەکەین کە لێپرسراوێتی هەڵبگرن و بەشداری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی بن".

په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت، "داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بە بینینی بەرپرسیارێتیان لە سیاسەتەکانی ژینۆساید کە بۆ سەد ساڵە دژی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت، ڕێگری لە چارەسەری دیموکراتی نەکەن و بەشداری ئەرێنی لە پرۆسەکەدا بکەن".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆتایی کۆنگرەی 12هه‌مینی په‌كه‌كه‌دا هاتوه‌، "هاوڕێیان عەلی حەیدەر کایتان، یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پارتیمان لە 3ی تەموزی 2018 شەهید بو هه‌روه‌ها ڕەزا ئالتون کە لە 25ی سێپتەمبەری 2019 شەهید بو، لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرە هاوڕێ عەلی حەیدەر کایتان کە یەکێکە لە کادرە دامەزرێنەرە پێشەنگەکانی پەکەکە وەک هێمای 'پابەندبون بە ڕێبەرایەتی، حەقیقەت و ژیانی پیرۆز' و هاوڕێ ڕەزا ئالتون کە یەکێکە لە یەکەمین هاوڕێیانی ڕێیی ڕێبەر ئاپۆ وەک هێمای 'هاوڕێیەتی ئازادی' قبوڵ کرد".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "كۆنگرەی مێژویی 12ی پارتیمان پێشکەشی ئەم دو هاوڕێ شەهیدە گەورەیە دەکەین کە لە سەرەتای بزوتنەوەی ئازادیمانەوە بەشدارییان کردوە و تا ئێستا بە خەباتی بەردەوامیان پێشەنگایەتیان کردوین و لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێنی سەرکەوتن بۆ هەموو شەهیدانی خەباتەکەمان دوپاتدەکەینەوە و جەخت لەسەر ئیدیعامان بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی هاوڕێ سڕی سورەیا ئۆندەر، شەهیدی ئاشتی و دیموکراسی، دەکەینەوە".

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 726
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 3410
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 2328
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 2651
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3147
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 10040
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3321
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 3792
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 12769
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 3701
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 9572
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6109
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 22157
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 6907
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7766
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 7382
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 7890
الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

الحلبوسي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون البرلماني والأوضاع الإقليمية

2026-08-19 14:43 5664