هەرێم...كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت
نوێنەرێكی گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتو موچەی مانگی (نیسان/4)ی 2025 مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
عەلی رەئوف مستەفا یه‌كێك له نوێنه‌رانی مامۆستایانی گرێبه‌ست، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه رایگه‌یاندوه، "هەفتەی داهاتو سێشەممە و چوارشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی (نیسان/4)ی 2025 دابەشدەکرێت لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان".
دوێنێ سێشه‌ممه، کارۆخ عه‌بدوڵا یه‌كێكی دیكه له نوێنه‌ری مامۆستایانی گرێبەست رایگه‌یاندبو، پەیوەندیان کرد بەوەزارەتی دارایی لەسەر ماف و شایستەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایانی گرێبه‌ست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، به‌ڵام پێیان ڕاگەیاندین، "ناتوانن موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی په‌روه‌رده دابەشبکەن، بۆیه دەکەوێتە دوای موچەی وەزارەتەکان واتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هەرچەندە نوسراوی فه‌رمی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران هەیە كه موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابه‌شبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی پێیان ڕاگەیاندین بەهۆی زۆن و خراپ کۆکردنەوەی داهات نەمانتوانیوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.
ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست 38 هەزارە موچەی مانگانەیان لەنێوان 400_500 هەزار دیناره، کۆی گشتی موچەی مانگایەیان 18 ملیار دینارە .
